ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ” ئه‌میر حۆسه‌ین محه‌ممدی فه‌رد” سه‌رده‌بیری گوڤاری گام و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌فت ته‌په له زیندانی ئێوین، ٤٣هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی تێپه‌ر كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو پێشتر له ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بۆ محه‌ممد مۆقیسه، ڕه‌ئیسی لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له تاران و ڕه‌ئیسی ئه‌نده‌رزگای چواری زیندانی ئێوین، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی به بارودۆخی ته‌ندروستی هاوسه‌ری “ساناز ئه‌ڵلاهیاری” بوو و ڕایگه‌یاندبوو كه له درێژه‌ی پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی خۆی، هاوسه‌ره‌كه‌ی و دیتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دوسییه‌ی هه‌فت ته‌په، ده‌س به مانگرتن له خواردن ئه‌دا.