ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له درێژه‌ی خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،له شاره‌كانی “تاران” “سنه” “مه‌هاباد” “سه‌رده‌شت” “مه‌ریوان” “بۆكان” “برووجێرد” “لۆڕستان” “پیرانشار” “كه‌ره‌ج” “بانه” “سه‌قز” “خۆڕه‌م ئاوا” “كرماشان” و زۆر شاری دیكه خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به گڕتێبه‌ردانی ئاڵای كۆماری ئیسلامی و گرتنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشم و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ٤٣هه‌مین ڕۆژ درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان دا،شایانی باسه لە دوای ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی “ئیسماعیل مەولوودی” ناسراو به(سمکۆ) خەڵکی شاری مەهاباد بەرەو بینای فەرمانداری ئەو شارە کەوتووتنه ڕێ و بینای فەرمانداریی ئەو شارەیان گەمارۆ دا و ئیدارەی دارایی، کومیتەی ئیمداد و چەند ئیدارەی دیکەی حکومەتی لە شاری مەهاباد کەوتووه‌تە دەستی خەڵک.