مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ له‌ئاست وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان پێ نایه ناو ٤٢مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌فت ته‌په، سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و پاشان به‌ره‌و نووسینگه‌ی به‌هارستان له‌مشاره ڕێپێوانیان كرد و درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا. كرێكارانی ناڕازیی هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداختی خێرای حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاریان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی شیركه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار كرده‌وه.