ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی پوشپه‌ڕ، له سێهه‌مین سالیادی “ئاداما” لاوێكی ڕه‌ش پێست كه له ئیداره‌ی پولیس كوژرا، هه‌زاران كه‌س له جلیقه زه‌رده‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتی فه‌رانسه خۆپیشاندانیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ٣٦هه‌مین هه‌فته‌ی خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان، ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی دیكه له حاشییه‌ی شار و له هاوپشتی له‌گه‌ڵ گونده فه‌قیرنشینه‌كان له شاره‌كانی پاریس، تولوز، كان رێپێوانیان ئه‌نجامدا. خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ئابووری ده‌وڵه‌تی “ئێمانوئێل ماكرون” و دژی نیزامی سه‌رمایه‌داریی، و هه‌روه‌ها دژی تووندوتیژی پولیس به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.