ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له ٢٨مین ڕۆژی مانگرتن دا و له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری شووش، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافات، كۆتانی واكسینی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی شیركه‌ت به دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی له به‌شی خسووسین.
