کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

٢٦مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی

بیست و ششمین روز از اعتراض کارگران صنایع نفت 2 1

كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له‌ ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان بۆ ٢٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌یمانكارانیش به‌م مانگرتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون. شایانی باسه‌، سه‌رجه‌م په‌یمانكارانی وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی شیروان مانیان گرتووه‌ و كارگاكانیان ته‌عتیل كردووه‌. ئه‌م په‌یمانكارانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی پاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌.