رۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٨، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به كۆدتای هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌دی نژاد له رووی ژماره‌ی به‌شداربووانی خۆپیشاندانی ئه‌و رۆژه‌وه، به لوتكه‌ی خۆی گه‌یشت. له‌م رۆژه‌دا نزیكه‌ی ٣ ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ئاكامی ده‌ستكاری كراوی هه‌ڵبژاردن رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری تاران و ئیراده‌ی یه‌كگرتووی خۆیان نیشان دا. له‌م رۆژه‌دا له شاره‌كانی گه‌وره‌ی دیكه‌ی ئێرانیش خۆپیشاندانی هاوچه‌شن به‌رێوه‌چوو. خۆپیشاندانی شكۆداری رۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردان ده‌ستپێكی خه‌باتێك بوو كه له ماوه‌ی كه‌متر له حهوتوویهكدا له دروشم و داخوازییه‌كانی ریفۆرمخوازان تێپه‌ر بوو، بووبه حه‌ره‌كه‌تێكی عه‌زیمی جه‌ماوه‌ری دژ به هه‌موو رژیمی كۆماری ئیسلامی. خه‌ڵكی ناڕازی كه له رۆژانی پێش هه‌ڵبژاردن حزووریان له سه‌ر شه‌قامه‌كان له لایه‌ن رژیمه‌وه چاوپۆشی لێكرابوو، ده‌رفه‌تێكیان به ده‌ست هێنا كه له‌و رۆژه‌دا هێزی ملیۆنی خۆیان بێننه مه‌یدان و ئه‌و هێز نواندنه روحیه و وره‌ی به‌رزتری پێبه‌خشین. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته گه‌وره مێژوویه چۆن شكلی گرت؟دارێژه‌رانی هه‌ڵبژاردن به پێی ئه‌زمونێك كه هه‌یانبوو ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به شێوه‌ی رابردوو به‌رێوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ بێ ته‌فاوه‌تی خه‌ڵك به‌ره‌وروو ده‌بێت و ده‌بێته گاڵته‌جار. هه‌ر بۆیه هه‌وڵیان دا له رێگه‌ی به‌رێوه‌بردنی چه‌ند رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌له‌فزیونی ئه‌م بۆشایه پڕ كه‌نه‌وه. وه‌ها رووبه‌روونه‌وه گه‌لێكی ته‌له‌فزیونی له كۆماری ئیسلامی‌دا بێ وینه بوو. رهقیبهكان كه هه‌موویان له فیلتری شۆرای نگه‌هبان تێپه‌ر ببوون، بۆ هه‌ر چی گه‌رمتر كردنی بازاری هه‌ڵبژاردن له سه‌ر سه‌فحه‌ی ته‌له‌فزیون كه‌وتنه له‌قاودانی یه‌كتر و په‌ته‌ی خۆیان و حكومه‌ته‌كه‌یان خسته سه‌ر ئاو. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك كه له سته‌مكاری و سهرهروویی و دیكتاتۆریه‌تی ئه‌م رژیمه وه‌گیان هاتبوون، هه‌ستیان به‌وه كرد ده‌رفه‌تێك پێش هاتووه كه ده‌توانن ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ده‌رببڕن. كاتێك رێبه‌رانی دوێكه و ئه‌مرۆی رژیم به‌م جۆره به‌رامبه‌ر به دوربینهكان، یه‌كتر بێ رێز ده‌كه‌ن و ئابروی یه‌كتر ده‌به‌ن، بۆ چی خه‌ڵك نه‌توانن هاوشێوه‌ی ئه‌م كاره له سه‌ر شه‌قامه‌كان تاقی كه‌نه‌وه؟ به له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك ئه‌حمه‌دی نژادیان به نوێنه‌ری باڵی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ناسی، ده‌نگ پێ نه‌دانی له واقع دا ده‌نگ پێ نه‌دان بوو به خامنه‌یی و به ویلایه‌تی فه‌قیه.
ئه‌گه‌ر چی مه‌به‌ستی رژیم له به‌كار هێنانی ده‌نگی خه‌ڵك بۆ نمایش دانی شه‌رعیه‌تی خۆی له به‌رچاوی بیروڕای گشتی جیهانی بوو، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته به‌دی نه‌هات، به‌ڵكوو كۆدتایهكی هه‌ڵبژاردن كه له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاد و سپای پاسداران و به پشتیوانی خامنه‌یی به‌رێوه‌چوو، ئاكامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی رێك به پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی رژیم هه‌ڵگه‌رانده‌وه. دروشمی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له “ده‌نگی من كوا”ه‌وه گوازرایه‌وه بۆ “موسه‌وی ده‌نگه‌كانم بده‌وه” و دواجار بۆ “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”. خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به دوای ٢٥ی جۆزه‌ردان و به تایبه‌ت له رۆژه‌كانی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ١٦ی سه‌رماوه‌ز نیشانیان دا كه ریشه‌ی واقعی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری خه‌ڵك نه‌ك له هه‌ڵبژاردنی ٢٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٨دا، به‌ڵكوو له شكستی شۆرشی ١٣٥٧ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به ده‌ستی رژیمی ئێسلامی دایه.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یكه رێفۆرمخوازانی حكومه‌تی لایان وابوو به‌م زووانه ئه‌وان ده‌گه‌رێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به پینه و په‌ڕۆ كردنی رژیمی ئیسلامی سه‌روبه‌ری یه‌ك دێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی خه‌یالاتی لیبراڵه‌كانی غه‌یره مه‌زهه‌بی لایه‌نگری رۆژئاوا، كه له خۆش باوه‌ری گواستنه‌وه‌ی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی رێفراندۆم و هه‌ڵبژاردندا بوون، ره‌وتێكی درێژ خایه‌نتر بۆ خه‌ڵك و شه‌كه‌ت كه‌ر و ماندووكهرتر بۆ رژیمی گرته به‌ر.
ئه‌گه‌ر چی هێرشی به‌ربڵاو و دڕندانه‌ی رژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵك و شه‌پۆلی گرتن و ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی خه‌ڵك له سه‌ر شه‌قامه‌كان، ورده ورده بوونه هۆی دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام ئاشكرایه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌ریان دانه‌نه‌واندوه و ده‌ستیان له خه‌بات هه‌ڵنه‌گرتووه. ئاوری ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك خامۆش نه‌بووه به‌ڵكوو چووه‌ته ژێر خۆله‌مێش. ئه‌م هه‌مووه بێ مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه و ئه‌م هه‌مووه ئازار و موسیبه‌ته‌ی كه رژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی زیاتر له ٣ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر خه‌ڵكی داسه‌پاندووه، بووه‌ته هۆی تورهیهكی په‌نگ خواردوو كه هه‌ر ده‌م وه‌كوو بۆركانێك له به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدان و بوژانه‌وه دایه. په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئابووری، بێكاری و گرانی ، زه‌مینه‌ی بۆ خه‌باتی كرێكاری و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كان خۆلقاندووه. چینی كرێكار و خه‌ڵكی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا كه ئاكامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژیمه و قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی له رووخساری زه‌رد و له‌شی لاوازی منداڵه‌كانیاندا و له سفره‌ی بێ ره‌ونه‌قی ماڵه‌كانیاندا ده‌بینن، چاره‌یه‌كیان نییه غه‌یری ئه‌وه‌یكه پێی ببنێنه مه‌یدانی خه‌بات له دژی ئه‌و رژیمه.
ئێستا و له دوای تێپه‌ر بوونی 7 ساڵ له ٢٥ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٨، ئه‌م رۆژه له ته‌قویمی رۆژانی مێژوویدا تۆمار كراوه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه رێز گرتنه له حه‌ره‌كه‌تێكی یه‌كگرتووانه و ملیۆنی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گۆرانكاری له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ستیان دایه. ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م رۆژه و رۆژانی دواتری ئه‌زمون گه‌لێكن كه له خه‌باتی ئازادیخوازانه و رزگاری به‌خشی داهاتووی ئێران‌دا شوێنه‌واریان دیار ده‌بێت.