به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ ٢٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه یه‌كێك له كرێكاران سه‌باره‌ت به گرنگی درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان وتارێكی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌دا، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای پێ داگرتن له سه‌ر داواكاری ئازادی ئێسماعیل به‌خشی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتایی به په‌روه‌نده‌سازی قه‌زایی بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م كارخانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی ئه‌م شیركه‌ته بوون.