شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ ٢٣مین حه‌وتووی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار خۆپێشانده‌ر له شاری تل ئاویو و ٨٠ هه‌زار كه‌س له شاری كاپلان ڕژابوونه سه‌ر شه‌قام و زۆربه‌ی مه‌سیره‌كانی هاتووچۆ داخرابوون. ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئیسڕائیل له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه نتانیاهوو به هاوكاری وه‌زیری دادگوسته‌ری هه‌وڵیان دا یاسای قه‌زایی بگۆڕن و ئیختیاراتێكی زۆرتر به ده‌وڵه‌ت بۆ زه‌وت كردنی ئازادییه‌كان بده‌ن.
