به پێی ڕاپۆرتی خاچی سووری لۆبنان، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی ته‌قینه‌ویه تانكرێكی سووته‌مه‌نی له ناوچه‌ی “عه‌كار”ی سه‌ر به باكووری لۆبنان، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س بوونه قۆربانی.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لانیكه‌م ٧٩ كه‌س له‌م ڕووداوه بریندار بوون كه بوو وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. هه‌وڵنێری “ڕوویترز” له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: به وته‌ی شاهید حاڵانی ئه‌و ڕووداوه، له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س له ده‌ورووبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بوون.