کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

١٥ كوژراو و بریندار له‌ ڕووداوی هاتووچۆی مینی بووسی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

وقوع تصادف مرگبار در نزدیکی شهر سقز

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی پێكادانی مینی بووس و كامیۆنێك له‌ جاده‌ی سه‌قز- مه‌ریوان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئاوایی “سووته‌”، ٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ١١ی تریش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م مینی بووسه‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شاخه‌وانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و گرووپی شاخه‌وانی “پاژین”ی بانه‌ بوون. ئه‌و ڕووداوه‌ لە جادەی مەریوان – سه‌قز نزیک گوندی “سووتە” ڕوویدا و تێیدا ٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ١١ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌ به‌ توندی برینداربوون. چوار كه‌س له‌ گیانبه‌خت كردووان بریتین له‌: شوعلە قادری – داوود باخیش – کاوە خوسرەوزادە – ئارشام عەزیزی. ئه‌م ڕووداوه‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆری له‌ ناو خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌قز پێكهێناوه.‌