کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧، ڕۆژێك كه‌ له‌ مێژووی ئێراندا به‌ نه‌فره‌ته‌وه‌ یادی لێده‌كرێ

139411111214472257006974

ئهمڕۆ یهكشهممه، ١٢ی مانگی ڕێبهندان، ساڵڕۆژی گهڕانهوهی خومهینییهبۆ ئێران. ٤٢ ساڵ لهمهوبهر لهوهها ڕۆژێكدا، ڕێبهری ڕهوتی ئیسلامی لهشۆڕشی ١٣٥٧، لهتهبعیدهوهبۆ ئێران گهڕایهوه‌.  كۆماری ئیسلامی لهم ڕۆژهوهتا ڕاپهڕینی ٢٢ی ڕێبهندانی، دهیهی فهجر ناودێر كردووه‌. لهم ڕۆژانهدا، جێژن و ڕێوڕهسمی فرمایشیی كهمڕهونهق، بهڕێوهدهچێت. لهم ڕۆژانهدا، بڵینگۆكانی ڕژیمی ئیسلامی تا دهتوانن دهست دهدهنه  چهواشهكردنی ڕووداو و ڕاستییهمێژووییهكانی ڕۆژانی بهر لهڕاپهڕینی ٢٢ی ڕێبهندان. چاوخشاندنێك بهسهر ڕۆژانی كۆتایی تهمهنی ڕژیمی شا، بێ گومان بۆ نهسلی لاوی ئهمڕۆ، ههڵگری گهلێك دهرس و ئهزموونه‌.

ڕۆژی ٢٢ی ڕێبهندانی ساڵی ١٣٥٧، ماشێنی دهوڵهتیی ڕژیمی پههلهوی كهوتهبهر هێرشی جهماوهری ڕاپهڕیو و چهند بهشێكی تێكشكا و ههر ئهوهش كۆتایی بهتهمهنی ڕژیمی پاشایهتی لهئێران هێنا. بهڵام ئهوهیكهلهڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ڕێبهنداندا ڕووی دا، نهتهنیا ئاكامی فهرمانی خومهینی و ڕهوتی ئیسلامی نهبوو، بهڵكوو بهپێچهوانهوهی خواستی ئهوان ڕوویدا. لهماوهی ئهو ١٠ ڕۆژهی كهكۆماری ئیسلامی لهژێرناوی دهیهی فهجر جێژنی بۆ دهگرێ، بهشایهدیی بهڵگهمێژووییهحاشاههڵنهگرهكان، خومهینی بهردهوام خهڵكی لهڕاپهڕین دهترساند و هاواری لایهنگرانی ئهو  كه‌ “ئاغا فهرمانی نهداوه‌”، ههموو شوێنێكی داگرتبوو. تهنیا كاتێك كهڕاپهڕین بوو ئهمری واقع، ههوڵیان دا بیخهنهژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانهوه‌. بهڵام جهماوهری خهڵك كهمهترسیی زهوت كردنی شۆڕشییان ههست پێكردبوو، بایهخیان بهم قسانهنهدهدا و لهم ڕۆژانهدا، هێرش بۆسهر بناغهكانی دهسهڵات، كهلایهنگرانی خومهینی بهنیاز بوون دهست نهخواردوو تهحویلی وهرگرن، دهستی پێكرد. ڕاپهڕینی ٢٢ی ڕێبهندان، كهلووتكهی شۆڕشی ١٣٥٧ بوو، بابهتی سهركوتی شۆڕشی، بۆ ڕژیمی بهدهسهڵات گهیشتوو لهساڵهكانی دواتردا، دژوارتر كردهوه‌. ههربۆیه،ئهركی سهركوتی شۆڕش، كهڕژیمی شا نهیتوانیبوو بهسهرهنجامی بگهیهنێ، ڕژیمی ئیسلامی لهماوهی ساڵهكانی سهرهتای دهیهی ٦٠دا، بهكۆتایی گهیاند.

لهساڵی ١٣٥٧دا، جهماوهری ئێران، بههیوای گهشیتن بهئازادی و بههرهمهند بوون لهژیانێكی باشتر و ئینسانی، دژبهڕژیمی شا ڕاپهڕین و شهپۆلهكانی شۆڕش لهماوهی یهك ساڵدا سهرتاسهری ئێرانی داگرت. لهماوهی مانگهكانی پاییزی ههمان ساڵدا بوو كهبێتوانایی ڕژیمی شا لهكۆنتڕۆڵ كردنی باروودۆخهكهبۆ دهوڵهتی ئهمریكا و هاوپهیمانانی ئاشكرا ببوو و بهوهگهیشتن كهپشتیوانی كردن لهشا، چیتر بۆ ئهوان سوودێكی تێدا نییه‌.  دهوڵهتی ئهمریكا و هاوپهیمانی ڕۆژئاوایان، بهتوانای میللیگهرا لیبڕالهكان، كهلهئۆپۆزیسیۆنی ڕژیمی شا دا بوون، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی باروودۆخهكه،هیچ متمانهیهكیان نهبوو. زلهێزهكانی ڕۆژئاوا، پێویستیان بهسهنگهربهندییهكی نوێ بوو لهبهرامبهر مهترسیی چوونهدهروهی ئێران لهچوارچێوهی ئهو كهمهربهندهئهمنییهتیهی كهپێشتر بهدهوری یهكیهتیی سۆفییهتیان دا كێشابوو. دهوڵهتی ئهمریكا كهلهمێژبوو لهماهییهتی ماددی و لهبیروڕا و ئهندێشهی جهریانی ئیسلامیی ئۆپۆزیسیۆنی شادا، پۆتانسیهل و توانای گونجاوی بۆ بوون بهقهڵایهكی دژهكۆمۆنیستی دهبینی، ڕاوێژكارانی ئهمریكایی شا و دهرباریانی، بهردهوام بهگرتنهبهری ڕهوشتی نهرم و هێمنانهلهبهرامبهر ڕێبهرانی ئهم ڕهوتههان دهدا وشاش بهردهوام گوێڕایهڵی ڕاوێژی ئهوان بوو.

لهحاڵێكدا كهنووسراوهكانیعهلی شهریعهتیلهههزاران نوسخهدا چاپ دهكرا و بهدهست ههمووان دهگهیشت و ناوهندی فهرههنگیی حسێنییهی ئێرشاد لهتاران، ئیمكاناتی فراوان و چاپخانهی پێشكهوتووی لهئیختیاردا بوو، چالاكانی چهپ، تهنیا بههۆی پێبوونی نامیلكهیهكی ماركسیستی، دهبوایهزیندانی درێژهماوهیان تهحهمول كردبایه‌.

له‌ وهها ههلومهرجێكدا ئهمریكا و هاوپهیمانه‌ ئۆرووپایهكانى لهكۆنفرانسى “گوادولۆپدا، رژیمى شا و داهاتووی ئێرانیان تاوتوێ كرد. ئهوان له‌ لایهكهوه‌ به‌ كۆى دهنگ ئهوهیان پهسند كرد كه‌ چیتر پێویست ناكات پشتگیرى رژیمى شا و دهربار بكهن و له‌ لایهكى ترهوه‌ بڕیاریاندا پێداویستییهكانى كۆنتڕۆڵی شۆڕش، بۆ رهوتى ئیسلامى دابین بكهن.  له‌ ڕاستیدا كۆنفرانسىگوادولۆپچارهنووسى رژیمى شاى دهستنیشان كرد و ههوڵ و چالاكییهكانى وڵاته رۆژئاواییهكانى بۆ دانانى خومهینى له‌ جیاتی شا، هاوئاههنگ كرد.

دهوڵهتانی ڕۆژئاوا نیگهرانى ئهوه‌ بوون كه‌ دهخاڵهتگهریی چاوهڕوان نهكراوى ئهرتهش باروودۆخهكه‌ له‌ كۆنتڕۆڵ بهرێته‌ دهر و ئێران تووشی ناسهقامگیریهكی دێژماوه‌ كاتله‌ روانگهى ئهوانهوه‌ وهها باروودۆخێك، سهرهتایهك بوو بۆ ئهوهى كه‌ ئێران بكهوێته‌ داوێنى یهكیهتى سۆڤیهتهوه‌.  لهوهها باروودۆخێكدا هایزێر وهك ژنراڵێكى خاوهن ئهزموون، كه‌ نفووزێكى زۆرى له‌ ناو گهوره‌ فهرماندهكانى ئهرتهشى شادا ههبوو و له‌ ههمان كاتدا سیاسهتمهدارێكى لێهاتوو بوو، به‌ مهبهستى پێشگرتن له‌ ههر چهشنه‌ كردهوهیهكی كودهتایى له‌ لایهن ئهرهتهشهوه‌ و به‌ ئامانجى ئامادهكردنى بارودۆخهكه‌ بۆ دهسهڵاتدارێتى خومهینى رهوانهى ئێران كراتهوهری سهرهكی ئهوه‌ بوو كه‌ ئهرتهش ڕێگهخۆشكهری بهدهسهڵات گهیشتنی ئیسلامییهكان بێت تا ئهوانیش بتوانن به‌ وهرگرتنى دهسهڵاتى سیاسى، شهپۆلهكانى شۆڕش كونتروڵ بكهن.

ههڵبهت ئهوه‌ تهنیا بهشێك لهو ستراتێژیه‌ بوو، بهشهكهی دیكهی جێخستن و داسهپاندنى خومهینى وهك ئاڵترناتیڤى رژێمى پاشایهتی به‌ سهر بیروڕاى گشتى خهڵكى ئێراندا بووخومهینى كه‌ له‌ سهرهتادا بڕیار بوو دواى دوورخستنهوهى له‌ عێراق، له‌ كویت یان سووریه‌ نیشتهجێ بێت، به‌ وهرگرتنى راى راوێژكارهكانى، بهرهو پاریس رێكهوتپاش نیشتهجێ بوونى خومهینى له‌”نووفل لۆشاتۆ، دهزگا راگهیاندنهكانى رۆژئاوا بهگشتى و به‌ تایبهتی بهشه‌ فارسییهكانیان بۆ ئهو تهرخان كرانله‌ حاڵێكدا كه‌ هێزه‌ چهپهكان له‌ ناوهوهی ئێران بهكهمترین ئیمكاناتهوه، نوسخهی پۆلی كۆپی كراوی ڕاگهیهندراوهكانی خۆیان له‌ ئاستێكی سنوورداردا بڵاودهكردهوه، ههموو شهوێك بهشی فارسیی ڕادیۆی “بی بی سیفهرمانهكانی خومهینیی، له‌ سهرتاسهری ئێران له جاڕ دهدا.

بهڕووخانی شاه، خومهینی، ئامانجهكهی وهدی هاتبوو، كهوابوو دهبوایهمهشخهڵهكانی شۆڕش خامۆش بكات. بهڵام وهدی هاتنی ئهم ئامانجهش ئامرازی تایبهت بهخۆی پێویست بوو. خومهینی، ستراتێژیی خۆی بۆ خامۆش كردنی مهشخهڵهكانی شۆڕش، ههنگاو بهههنگاو بهكردهوهدهرهێنا. فریوكاریی خومهینی و پهردهپۆشی نیازیی ڕاستهقینهی لهبیروڕای گشتیی كۆمهڵگا، ئهو دهرفهتهی پێدا تا خۆی بۆ سهركوتی نیهایی و یهكجاریی  شۆڕش ئامادهبكات. خوڵقاندنی كوڵ وكۆی درۆیین بۆ بزواندنی بیر و ههستی جهماوهر كه‌ نموونه دیارهكانی بریتی بوون له‌ داگیر كردنی باڵوێزخانهی ئهمریكا له‌ تاران و ماجهرای بارمتهگیری ٤٤٤ ڕۆژهی دیپلۆماتهكان و وتنهوهی درووشمی دژه‌ ئهمریكایی به‌ مهبهستی ئاماده‌ كردنی سهرهتاكانی سهركوتی خوێناوی ئهو خهباتكارانهی كه‌ پهیگیری ئامانجی ڕاستهقینهی شۆڕش بوون، نومایشی “موستهزعهف پهنایی” و ساده‌ ژیانی شهخسی، خۆشباوهڕی درووست كردن له بوار بڵاوكردنهوهی عادڵانهی سهروهت لهناو جهماورهی خهڵكدا، ڕۆیشتن بهرهوپیری شهڕ لهگهڵ عێراق بۆ ڕاگرتنی كهش و ههوای كۆمهڵ له‌ حاڵهتی ئامادهباش و نائارامیی دایمی، هێرش بۆسهر زانكۆكان و داخستنیان لهژێرناوی “ئینقلابی فهرههنگی، ههموو ئهوانه‌ نموونه‌ گهلێكن له‌ فریوكاریی خومهینی بۆ گهیشتن به‌ ئامانجی ستراتێژیكی خامۆش كردنی مهشخهڵی شۆڕشبهمجۆرهبوو كهدژهشۆڕشی ئیسلامی، دهرفهتی ئهوهى بهدهستهێنا تا به بهردهوامى گورزى خۆى ئاراستهى شۆڕشى ساوای ئێران بكات و سهرهنجام لهساڵهكانی سهرهتای دهیهی ٦٠دا بهبهكارهێنانی وهحشیانهترین و بهرینترین سهركوت، ههرهس بهم شۆڕشهبێبێنێت، تا بۆ ماوهی ٤٢ ساڵ بتوانێ ٢٢ی ڕێبهندان، ساڵوهگهڕی ئهم ڕۆژهشكۆداره، ڕیاكارانهبهناوی خۆیهوه‌‌ زهوت بكات.