کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

وەرگەڕانی ئۆتووبووسێکی هەڵگری پەناخوازان لە سنووری ئێران-تورکییە

سقوط مرگبار اتوبوس حامل مهاجران در مرز ایران و ترکیه

رۆژی یەکشەممە 20ی مانگی پووشپەڕ، ئۆتووبووسێکی هەڵگری پەناخوازان لە سنووری ئێران بۆ تورکییە وەڕگەڕاو لانیکەم 12 کەس گیانیان لە دەست داو 26 کەسیش بریندار بوون.

رووداوەکە لە ناوچەی مرادییەی ئوستانی “وان” لە نزیک سنووری ئێران رووی داوە و هێشتا شوناسی هیچ کام لە کوژراوەکان روون نییە. تورکییە کاناڵی سەرەکی تێپەڕینی ئەو پەناخوازانەیە کە دەیانهەوێ خۆیان بە ئۆرووپا بگەیەنن. زۆربەی ئەو پەناخوازانە خەڵکی وڵاتەکانی ئەفغانستان، پاکستان و ئێرانن.