بەپێی ڕاپۆرتەكان، ڕێكەوتننامەی هاوکاری لە نێوان گرووپی حەشدی شەعبی و زانکۆی پزیشکی نێودەوڵەتی شیراز واژۆ كراوه و بڕیاره ئهندامانی ئهو گرووپه له زانكۆی پزیشكی شیراز پهروهرده ببینن.
حەشدی شەعبی ئیدیعای ئەوەی کردووە کە بە پێی ئەم یادداشتە، زانکۆی شیراز ڕاهێنانی پزیشکی پێشکەش بە ئەندامەكانی ئەم گرووپە دەکات.پێشتریش میدیاکانی ڕژیم باسیان لە وەرگرتنی ئهندامانی حەشدی شەعبی لە زانکۆی تاران کردبوو. کۆماری ئیسلامی بە وەرگرتنی ئهندامانی حەشدی شەعبی لە زانکۆکانی ئێران، دهیهوێت زانكۆكان میلیتاریزه بكات و لهو هێزانه وهكوو هێزی سهركوت كهڵك وهربگرێت.
