ڕۆژی ڕابردوو، پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز، دانیشتووانی گوندی گۆگجە بە یەکگرتوویی توانییان هێزەکانی ڕێژیم لە گوندەکەیان وەدەرنێن.
بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەو هێرشانە پاسدارانی ڕێژیم هەوڵیان دا مزگەوتی گوندەکە وەک حەشارگە بەکاربهێنن و تێیدا نیشتەجێ بن، بەڵام ئەم هەوڵە بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی توندی خەڵکی گوندەکە بووەتەوە. سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی ڕێژیم تەقەیان لە دانیشتووان کرد، خەڵکی گوندی گۆگجە بە یەکگرتوویی توانییان پاسداران و هێزە خۆجێییەکان لە گوندەکەیان وەدەرنێن. شایانی باسە که نزیکەی ١٢٠ پاسدار دوای کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنییەکانیان ناچار بوون گوندەکە چۆڵ بکەن و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوچەکە بە تەواوی لە هێزەکانی ڕێژیم چۆڵکراوەتەوە.
