کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ویرووسی كۆرۆنا بیانوویه‌ك بۆ وه‌دواخستنی دیاری كردنی لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ جیهان3

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ جیهان3

لهحاڵێكدا كهنزیك بهدوو حهفتهلهمانگی خاكهلێوهتێپهڕ بووهو لهباروودۆخێكدا كهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا بۆ كرێكاران و زهحمهتكێشان سهبارهت بهكار و پیشهیان نیگهرانی جیدی درووست كردووه،شۆرای عالی كاری ڕژیم بهبیانووی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆناوه، هێشتا تهوهری دیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكانی ئهمساڵی یهكلا نهكردووهتهوه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهلهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، ههمیشهپێش دهستپێكی ساڵی تازهدانیشتنهكانیشۆرای عالی كاركهپێكهاتبوون لهنوێنهرانی دهوڵهت، خاوهنكاران و ناوهندهكرێكاریهدهست سازهكانی كۆماری ئیسلامی، ئاستی لانیكهمی حهقدهستهكان و باقی مهزایاكان لهوانهحهقی ئهولاد، حهقی سهنهوات و بۆنی خاروباریان  لهساڵی تازهدا دیاری دهكرد.

نیگهرانیی كرێكاران و زهحمهتكێشان لهدواخستن و بیانووهێنانهوهی خاوهنكاران و دهوڵهتی پشتیوانیان سهبارهت بهدیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستی ساڵی ١٣٩٩، بهپێناسهیهك كهلهماهیهتی ڕژیمی ئیسلامی ههیانه، گونجاو و بهجێیه‌. ههڵسووڕاوانی كرێكاری ئهم تهرفهندهی ڕژیم و خاوهنكارهكان بهدهستپێكی پڕۆسهی  دهركردنی بهرینی كرێكاران دهزانن، بهتایبهت كرێكارانێك كهقهراردادی كاتییان ههیه، تا بتوانن بهبیانووی بڵاوبوونهوی ویرووسی كۆرۆناوهزووتر دهریان بكهن و یان ناچاریان كهن بهحهقدهستێكی كهمترهوهكاریان پێ بكهن. لهوبارهیهوهلهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، نوێنهرانی دهوڵهت و خاوهنكاران تهنانهت لهنهبوونی بهناو نوێنهرانی كرێكاران له‌ “شۆرای عالی كاردا لهجیات خێرایی بهخشین بهپرۆسهی دیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكانی ئهمساڵ، باسیفریزكردن یان دواخستنی سێ مانگهی ئهو تهوهرهو دیاری كردنی ئاستی لانیكهمی حهقدهستهكان، بۆ دوای عادی بوونهوهی باروودۆخی ئێستا، هاتووهتهئاراوه‌. ئهو تهرفهندهی نوێنهرانی خاوهنكارهكان كهڕێككهوتنی پاڵهكیی نوێنهرانی وهزارهتی كاری ڕژیمیشی لهگهڵه، بهر لهههموو شتێك بهمانای پێدانی حهقدهستهبهپێی حهقدهستی ساڵی ڕابردوو، لانیكهم لهچوار مانگی ئهوهڵی ئهمساڵدا. ههروهها مهرجی گوماناوییعادی بوونهوهی باروودۆخ‌” بۆ بردنهسهرهوهی حهقدهستهكانی ساڵی ٩٩ بهمانای حهواڵهكردنی ئهم كارهیهبۆ داهاتوویهكی نادیار. لهو ماوهیهدا، دهستی خاوهنكار بۆ توند كردنهوهی گوشاری زیاتر و بۆ سهپاندنی حهقدهستی زۆر كهمتر بهسهر كرێكاردا، بهبیانووی باروودۆخی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆناوه، ئاواڵهتر دهبێت.

لهو نێوهدا ههڵوێستی بهناو نوێنهرانی كرێكاران له‌ “شۆرای عالی كاری ڕژیم و شۆرای ئیسلامیی كاردا، واتهدیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكان بهپێی تهوهرۆمی ڕهسمی، لهگهڵ خواست و موتالبهی ڕاستهقینهی كرێكاران زۆر لێك دووره‌. لهبهر ئهوهیكهههم ئامارهكانی ڕژیم سهبارهت بهڕێژهی تهوهرۆم، واقعی نین و ههم چوونهسهرهوهی ڕێژهی تهوهرۆم ناتوانێ پێوهری ههزینهی سهبهدی بژێوی بنهماڵهكرێكاریهكان بێت.  نوێنهرانی دهوڵهت لهشۆرای عالیی كاردا ههوڵ دهدهن بهبردنهسهرهوهی ١٥ لهسهدیی لانیكهمی حهقدهستی ساڵی ٩٨،  ئهوهوهك لانیكهمی حهقدهستی ساڵی ٩٩ بهسهر كرێكاراندا بسهپێنن و بهمجۆرهژیان و بژێوی كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێش، پتر لهساڵی ڕابردوو بهقازانجی سهرمایهدارانی دهوڵهتی و خسووسی بدهنهبهر هێرش. ههروهها، بهلهبهرچاوگرتنی تهوهرۆمی زیاتر له٤٣ لهسهد و دابهزینی ئهرزشی ریاڵ و هاتنهخوارهوهی لهڕادهبهدهری توانای كڕینی خهڵك و گرانیی بێ وێنهی شوێنی نیشتهجێ بوون و چوونهسهرهوهی ڕۆژانهی قیمهتی پێداویستیهسهرهكیهكان، بردنهسهرهوهی ١٥ و تهنانهت ٥٠ لهسهدیی لانیكهمی حهقدهستهكانی ساڵی ڕابردووش كهخۆی پێنج بهرابهر لهژێر هێڵی ههژاریهوهبوو، كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێشی ناو كۆمهڵگا لهههژاری و برسیهتی ڕزگار ناكات. ههربۆیهڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكاریهكان لهچهند مانگ لهمهوبهرهوهخوازیاری چوونهسهرهوهی لانیكهمی حهقدهستی كرێكاران بۆ ٩ ملیۆن تمهن بوون.

كهوابوو لهباروودۆخی قهیرانی ئابووری و باقی ئهو قهیرانانهی كهڕژیم لهگهڵی بهرهوڕووه، مهترسیی سهرهكیی بۆ ژیان و بژێوی زۆربهی ههرهزۆری كرێكاران، دهركردن و بێكار كردنیانه‌. دهوڵهت و خاوهنكارهكان بهر لهوهی بیر لهدیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستی ئهمساڵ بكهنهوه، بهبیانووی بڵاوبوونهوهی كۆرۆناوه، لهحاڵی داڕشتنی بهرنامهن بۆ گهیشتن بهم ئامانجهیان. ههوڵی ڕژیم لهڕۆژانی ڕابردوودا واتهڕاگهیاندنی پشتیوانی ماڵی بهقهولی خۆی له‌ “سێ ملیۆن كهس لهههژارترین توێژهكانی كۆمهڵ(لهوانهبێكاران، كرێكارانی فهسڵی و ڕۆژمزد و ناڕهسمی) لهسێ نهوبهتدا، بهشێك لهو بهرنامهیهبووه‌. پشتیوانی نهخدیی ڕژیم لهسێ نهوبهتدا و ههموو جارێ ٢٠٠ تا ٦٠٠ ههزار تمهن لهڕێگهی ههڵگرتنی یهك ملیارد دولار له‌ “سندووقی تهوسعهی میللیهوهئهویش ئهگهر خامنهیی ڕهزایهتی لهسهر بێت، ناتوانێ گرفتی بێكاری و ههژاریی پتر له٧٠ لهسهدی خهڵكی كرێكار و ههژاری ناو كۆمهڵ چارهسهر كات. بهتایبهت ئهوهیكهلهباروودۆخی ئێستادا بهملیۆنان كهس بههۆی ئاستهنگیهكانی كۆرۆناوهبێكار بوون و یان خهریكن بهخاتری كۆرۆنا دهردهكرێن.

ههڵبهت نابێ چاوهڕوانی ئهوهبین كهكۆماری ئیسلامی بتوانێ وڵامدهرهوهی خواست و داخوازیهكانی جهماوهری خهڵك بێت. ڕژیمێك كهتهنانهت لهباروودۆخی ئاساییشدا نهیتوانیوهخواست و موتالبهی كرێكاران و توێژهههژارهكانی دیكهبێنێتهدی، لهوهها باروودۆخێك دا كه٢٥٠ ههزار ملیارد تمهن بهسازمانی تهئمینی ئیجتماعی قهرزدارهو بوودجهی ئهمساڵی بهپێی داهاتی ٤٥ ههزار ملیارد تمهنیی فرۆشی نهوت لێكداوهتهوهو لهباشترین حاڵهتدا ١٠ ملیارد دۆلار داهاتی دهبێت، ههموو چاوهڕوانیهك بێهوودهیه‌. ئهم ڕژیمهبهتهواو مانا شكستی هێناوهو دهیههوێ بهفریو و درۆ و سهركوت درێژهبهدهسهڵات بدات. لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، كرێكاران شایهدی ئهوهبوون كهوڵامی ڕژیم تهنانهت بهداخوازیی پیشهیی و خواستی پهرداختی حهقدهستهدواخراوهكانیان، زیندان و شهللاق و ئهشكهنجهبووه‌. لهژێر سێبهری ئهم دهسهڵاتهدا، كرێكار نهتهنیا هیچ مافێكی نییهبهڵكوو ئهمنیهت و باروودۆخی كارهكهشی بهپێی بهرژهوهندی دهوڵهت و خاوهنكاره‌. ئهوهش بهمانای سهپاندنی ژیانێكی فهلاكهتبارهبهسهر كرێكاران و خهڵكی زهحمهتێكشی ئهم كۆمهڵگایه دا‌.

كهوابوو نابێ چاوهڕوانی دانیشتن و كهرهم و بهخشینی خاوهنكار و دهوڵهت و پیلانگێڕیهكانیان بین. بهوهگهڕ خستنی هێز و توانای بهكۆمهڵ و ڕێكخراوی كرێكاران، كۆڵبهران، ژنانی سهرپهرستی بنهماڵه، خانهنشینان، موعهلیمان، خوێندكاران، واتهئهرتهشی ملیۆنیی ستهملێكراوان و بهوهڕێخستنی بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی گشتی، دهتوانین ڕژیمی پشتوانی سهرمایهداران، ناچار بهپاشهكشهبكهین.