ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هێزه‌كانی ڕزگار عه‌فرین و سووریای دیمۆكراتیك وڵامی توندیان به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دایه‌وه و چه‌ندین ترۆریستیان كوشت و بریندار كرد.
له ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین دا هاتووه، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازانی تورك و ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته و پێنج داگیركه‌ریان كوشتووه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و گه‌ریلاكانی به‌ره‌ی كوردان له منبج، سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی تورك و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٢ داگیركه‌ر كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.