کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وڕینه‌ی ئیمام جومعه‌كان دژبه‌ ژنان، ڕسواییه‌كی دیكه‌ بۆ گشت ڕژیم

53464

بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریهكان، ڕۆژی ڕابردوو، تهباتهبایی نهژاد ئیمام جومعهو نوێنهری عهلی خامنهیی لهئۆستانی ئیسفههان لهدیدار لهگهڵ كاربهدهستانی نیزامی و ئهمنییهتی، كهههواڵهكهی لهمیدیاكانی ڕژیمهوهبڵاوكراوه، خوازیارینائهمن كردنیفهزا بۆ ژنانێك بوو كهپۆششی خۆیان بهپێی سهلیقهی بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی ههڵنابژێرن. هاوكات لهگهڵ وتهكانی ئیمام جومعهی ئیسفههان، ئهبۆلقاسم یهعقووبی نوێنهری خامنهیی لهخۆراسانی شۆمالی، هاوشێوهی ئهو وتی: “هێزهئینتزامیهكان دهبێ ژیانی بهدحیجابهكان نائهمن بكهن“. ئهو لهم پهیوهندهدا جهختی كردهوهكه‌ “سهرهڕای بهدواداچوونی پۆلیس و دهزگای قهزایی بهبابهتی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بێ حیجابی، خهڵكیش پێویستهپهیگیری ئهم بابهتهبن و فهرمان دان بهچاكهو گێڕانهوهلهخراپه،بهجێ بێنن“.

ئیمام جومعهی ئیسفههان لهساڵی ١٣٩٣ش دا وتبووی: “مهسهلهی حیجاب ئیتر لهئاستی ئاگاداركردنهوهتێپهڕیوهو بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بهدحیجابی پێویستهداری تهڕ بهرز بكرێتهوهو لههێزی قههریهكهڵك وهربگیرێ“. لهم پێوهندهدا، عهبدولحهمید مۆحتهشهم، بهڕێوهبهری گشتیی گرووپیئهنساری حیزبوڵڵا، كهلهژێر لقهكانی سپای پاسدارانه، وتبووی كه‌: “٤ ههزار كهس لههێزهكانی خۆی بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ژنانیبهدحیجاب، دهنێرێتهسهر شهقامهكان“. ئهو ههڕهشهی كردبوو كه‌:”ههموو حهرهكهتێك لهوانهیهزیانی لێبكهوێتهوه‌. ئهوهش لهوانهیهزهرهر و زیانی بێت“. پاش ئهم وتانهبوو كهلهپاییزی ساڵی ١٣٩٣دا، لانیكهم چوار ژنی لاو لهئیسفههان بهئهسید هێرشیان كرایهسهر. كاردانهوهی بهرین لهناوخۆی ئێران و لهئاست نێونهتهوهیی دا دژبهم جهنایهته، ڕژیمی ناچار بهپاشهكشهكرد. تا جێگایهك كهئهسید پژاندن بهڕوخساری ژنانیان بهدهزگای سیخوڕیی ئینگلیس نیسبهت دا. گوشارهكۆمهڵایهتیهكان گهیشتنهئاستێك كهدهوڵهتی ڕووحانی ناچار بوو، لهو بوارهدا گهڵاڵهیهك بۆ سزادانانی كهسانێك كههۆكار و بریاردهری ئهسیدپژاندنن، بۆ مهجلیس بهرێ. ههڵبهت ههر وهك چاوهڕوان دهكرا، بهنیسبهت ئهم گهڵاڵهیهبێدهنگیان گرتهبهر و تهنانهت چهند ههواڵنێریشیان بۆ داپۆشینی میدیایی ئهم بابهتهدهستبهسهر كرد. ئهمڕۆ، ئهوهش ههر ئهو سێناریۆیهكهبۆ جارێكی دیكه  دووپات دهبێتهوه‌.

لهڕاستیدا، نائهمن كردنی كۆمهڵگا بۆ ژنانێك كهحیجابی ئیسلامی ڕهچاو ناكهن، وهك ههمیشهئامرازێكهبۆ زاڵ كردنی كهش و ههوای ترس و تۆقاندن بهسهر گشت كۆمهڵگادا. تهوهری پۆششی ژنان و لاوان، مهیدانی نهبهردێكهكهپانتایی و هاندهرهكهی، ههم لهلایهن ڕژیمهوهو ههم لهلایهن ژنان و لاوانهوه، لهخودی تهوهری پۆشش، بانتره‌. پێداگری لهسهر داسهپاندنی پۆششی ئیسلامی لهلایهن ڕژیمهوهلهههمان حاڵدا بیانوویهكهبۆ هێز نواندن، توند كردنهوهی كهش و ههوای زهبروزهنگ و سهركوت و چاوترسێن كردنی گشت كۆمهڵگا‌. لهلایهن ژنان و لاوانهویشهوه، نهبهردی ئیرادهیه، ههوڵێكهبۆ دهربازبوون لهو پێگهسووك و خواردهستهی كهڕژیم بهسهریانی دا سهپاندووه‌. ئهم نهبهردهبهشێكهلهخۆڕاگریی ههمهلایهنهبۆ ڕزگاربوون لهدهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی.

ئهوهیكهسهرانی ڕژیم و ئیمام جومعهمفتهخۆرهكانی تۆقاندووهو بهمجۆرهوهههڵیت و پڵیتی خستوون، مهترسیی داكشانی ڕووسهریی ژنان نییه، مهترسیی جیدی و كابووسی ڕاستهقینهی ئهوان، پهیوهست بوونی جۆگهلهكانی مۆقاومهتی خهڵك و وهڕێكهوتنی سێڵاوی ئاڵوگۆڕخوڵقێنی كۆمهڵایهتییه‌. ئهوان لهو مهترسییهتۆقاون و بۆ هێزنواندن و چاوترسێن كردنی كۆمهڵگا دهست دهدهنهههموو تاكتیكێك. ئامانجی ئهوان نهك ژنان، بهڵكوو، لهوهبانتر، جهماوهرێكهكهنان و كار و ئازادی و ژیانی باشتریان دهوێ. ئهم جهماوهرهلهوڵاتێكدا دهژین كهلهسهر دهریایهك لهسهروهتی سرووشتی ڕۆنیشتووه‌. بهرههمی كاری تاقهت پڕووكێن و سهعات كاری دوور و درێژ، بهحهقدهستی یهكجار كهمی چینی كرێكار لهم وڵاته، دهڕواتهگیرفانی كۆمپانی و شیركهتهكانی سهربهسهرانی ڕژیم و یان دهكرێتهههزینهی پڕۆژهی نیزامی و ئهمنییهتی بۆ سهركوت كردنی ههر ئهم جهماوهره‌.

٤١ ساڵهكۆماری ئیسلامی بهبهكارهێنانی ههموو ئامرازهكانی سهركوت و فریو ، ههوڵ دهدات تا پۆششی ئیجباری بهسهر ژنان و لاواندا بسهپێنێت و ئهمڕۆ خۆی دان بهوهدادهنێ كهتێیدا شكستی خواردووه‌. بهكارهێنانی زمانی زۆر و ههڕهشه، لهپهنا كهمپهینهكانی پهرهپێدهری كلتووری دژهژن و خستنهگهڕی ههزینهی كهڵان، نیشانهی شكستی ستراتێژی كلتووری كۆماری ئیسلامییهلهبهرامبهر ژنان و لاوان دا‌. بێ گومان، خۆڕاگریی ژنان و لاوان لهم پهیوهندهدا، ههتا شكست دانی بهتهواو مانای ئهم سیاسهته،بهتایبهت لهبواری داسهپاندنی پۆششی زۆرهملی بهسهر ژناندا، درێژهی دهبێت.

ئهمڕۆ ڕژیم لهگهڵ شهپۆلی نهفرهت و بێزاریی جهماوهری خهڵكی ژێر هێڵی ههژاری، لاوانێك كهئاسۆی ژیانیان لێڵه، ژنانی خوازیاری ئازادی و ڕزگاری لهستهم و سهركوتی یاساكانی شهرع، خهڵكی ستهملێكراوی كوردستان و ناوچهكانیتر كهلهسهرهتاییترین مافی ئینسانیی خۆیان بێبهرین، بهرهوڕوویه‌. ئامۆژیارانی حهوزهكانی عیلمیهو ئیمامانی جهماعهتی بهكرێگیراو، بهباشی ئهم ڕاستیهیان بۆ دهركهوتووه‌. ههربۆیهلهدابهشكارییهكدا، مزگهوت و مهنبهر، سپا و بهسیج و ناوهندی ئهمنییهتی و پۆلیس بهكار دێنن تا لهههڵچوونی تووڕهیی پنگ خواردووی خهڵك ڕێگری بكهن. بهڵام ئهم ههوڵانهچیتر كاریگهر نین، بۆ جهماوهرێك كهشتێكیان بۆ لهدهست دان نییهبهڵام، بهوهڕێخستنی بزووتنهوهیهكی پێشڕهوی كۆمهڵایهتی ههم حورمهت و كهرامهتی خۆیان بهدهست دێننهوهو ههم بهرههمی بهتاڵان ڕۆیشتوویان دێننهوهخزمهت باشتر كردنی ژیانیان، سهرهنجام دهست دهدهنهڕاپهڕینی ڕزگاری بهخشی خۆیان.