کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ووتەیەک بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەساڵاچوان

international elderly day

سبەیسێشەممەیەکەمیمانگیئوکتۆبر؛رێکەوتیدەیمانگیرەزبەررۆژیجیهانی

بەساڵاچوانه؛  سەردەمی خانەنشینی و بەساڵاچوویی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا گەلێک دژوار و تاقەت پروکێنەسەرچاوە ئامارییەکانی خودی ڕژیم باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی خانەنشینانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، مووچەکانیان هێندە کەمە کە تەنیا بەشی ١٠ ڕۆژ ژیانێکی مەمرە و مەژی دەکاتسەرۆکی ئەنجومەنی بەساڵاچووانی ئێران دەڵێتپەنجا و پێنج لەسەدی بەساڵاچووان تەنانەت ئەو داهاتە کەمەشیان نییەلە سیستان و بەلوچستان ٧٠ لەسەدی بەساڵاچووان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و نزیکەی ٨٨ لەسەدی دانیشتوانی گوندەکان بیمەی خانەنشینییان نییەبەساڵاچووان دە لەسەدی کۆی گشتی دانیشتوانی ئێران پێکدەهێنن، واتە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس و تا دێت زیاتر دەبنحکوومەتی ئیسلامی کە هیچ پلانێکی بۆ باشترکردنی ژیانی بەساڵاچووان و خانەنشینان نییە، بە کردەوە ئەرکی چاودێری و ئاگالێبوونی بەساڵاچووانی، خستووەتە سەر شانی منداڵ و کەسوکار و خێرخوازان و ئەو کەسانەی لە هەژاری و بێ مافیدا ڕەها کردووەئەو بەساڵاچووانەی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە هەژاری و هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا ڕاگیراون، بە شێوەیەکی سروشتی بەهۆی لاوازی جەستەیی و دەروونێکی ماندوووەوە، بەردەوام لە مەترسی تووشبوون بە هەر جۆرە میکرۆب و ڤایرۆسێکدان

 لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ژمارەی ئەو ژنە بەساڵاچووانەی کە لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا گرفتارن زۆر زیاترە لە پیاوان، ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربەی هەرەزۆری ژنانی بەساڵاچوو تەنانەت لەو بڕە پووڵەش بێبەشن کە بۆ خانەنشینی بە پیاوان دەدرێت.

شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ پیران، منداڵان و کەم ئەندامان لە هەر کۆمەڵگایەکدا یەکێک لە پێناسەکانی میزانی ئینسانی و دیموکراتیک بوونی ئەو سیستەمە سیاسیەیە و یەکێک لە گرنگرترین مافە ئینسانیەکانە لە هەر کۆمەڵگایەکدالەم بوارەدا حکومەتی ئسلامی یەکێک لە کۆنەپەرست ترین و گەندەڵ ترین سیستەمە سیاسیەکانی مەوجود لە دنیادایە.

ڕژیمی ئیسلامی ئامادە نییە هیچ بەرپرسیارێتییەک بەرامبەر بە بەساڵاچووە هەژارەکانی ئەم کۆمەڵگایە قبوڵ بکاتبە بڕینی بەشێکی کەم لەو هەزینە زۆر و زەوەندی کە لەپێناو میلیتاریزم و سەرکوتکردنی خەڵک و تیرۆر و دەستێوەردانی کۆنەپەرستانە لە دەرەوەی سنوورەکان خەرجی دەکرێت، دەتوانرێت ژیانێکی ئینسانی بۆ بەساڵاچووان لەم وڵاتەدا دابین بکرێت.

گرانی، هەڵاوسان، و دابەزینی نرخی دراوی ئێران لە لایەک و گرای ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتری هەموو کالاکان و سرویسی خزمەتگوزاری جێی پێداویستی خەڵک، بۆتە هۆی هەژاری و قورستربوونی بەڕێچوونی خانەنشینان و بەساڵاچووانهێندێک لە مادە خۆراکیەکانی وەک ماسی لە سفرەی خانەنشینان لابراوە و خواردنی گۆشتیش زۆر کەم بۆتەوەنرخی شیرەمەنی و هێلکە کە خۆراکی سەرەکی بەشی هەژاری کۆمەڵگایە بە ڕادەی لەسەداسەد بەرز بۆتەوەخزمەتگوزاریەکانی وەک ئاو، بەرق، گاز، تەلەفون و ئینترنێت نزیکەی نیوەی مانگانەی بنەماڵەیەکی چوار کەسی دەباتگەلێک لە خانەنشینەکان دوای ۴۰ ساڵ کار بۆ دابین کردنی پێذاویستیەکانی ژیانیان و بنەماڵەکانیان ناچارن بەشوێن کارێکی تازەدا بگەڕێن و یان هەژاری و فەلاکەتی زیاتر تەحەمول بکەن

كاربه‌ده‌ستانی داماوی كۆماری ئیسلامی كه‌ توانای به‌ڕێوه‌ بردنی كۆمه‌ڵگایان نییه‌؛ له‌لایه‌ك و به‌ كرده‌وه؛‌ باروودۆخێكیان پێكهێناوه‌ تا خانه‌نشینكراوان به‌‌ حقووقێكی مه‌مره‌ و مه‌ژی؛ جه‌سته‌یان بخه‌نه‌ به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی تووندی خاوه‌نكاران و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌م كرێكاره‌ به‌ساڵاچووانه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ هۆیه‌كانی بێكاری لاوان بناسێننبه‌ڵام لاوان به‌ پشتیوانی له‌ به‌ساڵاچووانی كرێكار و خه‌باتی خانه‌نشینكراوان؛ هه‌وڵیان داوه به‌‌ر به‌  ته‌بلیغاتی بێ شه‌رمانه‌ی رژیم بگرن.

كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان گرانیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌رمان و خزمه‌تگوازریی پزیشكییه‌، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌وره‌ و چكۆله‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوونخانه‌نشینكراوان ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و نه‌خۆشییه‌كی جیددی و پڕهه‌زینه‌یان نه‌بێت ترس و نیگه‌رانییان كه‌متره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌رێ بێت و له‌ خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تیش بێبه‌ری بن، به‌داخه‌وه‌ مه‌رگی پێشوه‌خت و یان هه‌ژاریی بێسنوور چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.

روخاندنی ئه‌م رژیمه‌ گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌ره‌سته‌ی كه‌ ئه‌م هه‌ژاری و نه‌داریه‌ی به‌ سه‌ر به‌ساڵاچوان و خانه‌نشینان دا سه‌پاندۆه‌، وه‌ڵامی ملیون ها له‌ دایكان و باوكان ئێمه‌یه‌ كه‌ دوای ته‌مه‌نێك له‌ كار و ره‌نج شیاوی به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ ژیانێكی باش و ئاسوده‌ن.