١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1358 رۆژێكه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به فێڵ و فریو به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پا. خومه‌ینی دامه‌زرانی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ك” یه‌كه‌مین حكومه‌تی ئیلاهی” ناولێنا. له‌م رۆژه‌دا رێفراندۆمێك به‌رێوه‌چوو كه تێیدا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانی خسته به‌رده‌م ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه :
گۆرینی ڕژیمی پێشوو به كۆماری ئیسلامی به‌ڵێ یان نا؟ خومه‌ینی به‌رانبه‌ر به نه‌یارانی به سهرسهختیهكی زۆره‌وه وتی:” كۆماری ئیسلامی نه وشه‌یه‌ك زیاتر، نه وشه‌یه‌ك كه‌متر.” پرسیاره‌كه به شێوه‌یه‌كی فریوكارانه به جۆرێك هێنرایه گۆرێ كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌نگی نه‌یاری پێ دابایه، به واتای ئه‌وه ده‌بوو كه گوایه لایه‌نگری رژیمی پێشوه. تۆڕی مه‌لاكان و ده‌زگا تهبلیغاتیهكانیش كه به ده‌ست لایه‌نگرانی خومه‌ینیه‌وه بوو، هه‌ر ئه‌م واتایه‌یان ته‌بلیغ ده‌كرد.ئه‌م هه‌نگاوه له كه‌ش و هه‌وای ئیحساسی سه‌رچاوه گرت‌و له ڕاپه‌رین و روخانی حكومه‌تی پاشایه‌تیدا به‌رێوه‌چوو. زۆربه‌ی خه‌ڵك شتێكی ئه‌وتۆیان له ناوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی” كه ده‌نگیان پێدابوو، نه‌ده‌زانی. خومه‌ینی هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بوو كه هه‌وڵی ده‌دا ئه‌م راپرسیه به‌خێرایی به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه ده‌یزانی ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ده‌رفه‌تیان هه‌بێ و به چاوی كراوه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسلامی قه‌زاوه‌ت بكات، ئاكامی راپرسیه‌كه ئه‌وجۆره نه‌ده‌بوو كه ئه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌كرد.
” ریفراندۆم” بۆ دیاری كردنی رژیمی تازه له بارودۆخێكدا به‌رێوه‌چوو كه ڕه‌وتی تازه به ده‌سه‌ڵات گهیشتو، به هه‌موو هێزیه‌وه هه‌وڵی ئه‌دا نیشانی بدات كه به روخانی حكومه‌تی شا شورش كۆتایی هاتوه و سه‌ركوتی نه‌یارانی واته ئه‌و هێزانه‌ی كه له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات له دژی رژیمی شادا گیانبازیان كردبوو، ده‌ستپێكرد. هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵكی شاری سنه و بۆمباران و خۆمپاره بارانی ئه‌م شاره له نه‌ورۆزی ساڵی ١٣٥٨دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی تێدا كوژران و بریندار بوون، و هێرش بۆ سه‌ر ژنان و رێكخراوه كرێكاریه‌كان له شوێنه جۆراو جۆره‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له درێژه‌ی شۆرش و كۆنترۆڵ كردنی ده‌ستی پێكردبوو.
له‌سه‌ر به‌ستێنی ئاوا بارودۆخێك و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئێحساسات و شور و شه‌وقی خه‌ڵك و كه‌ش و هه‌وای شۆڕش، به بیانوی رزگار كردنی وڵات له بیلاته‌كلیفی، خه‌ڵكیان كێشایه پای سندوقه‌كانی ده‌نگدان. له ڕاپرسی ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی 1358دا، شكڵی حكومه‌تی دوارۆژ لخهڵك نه‌پرسرا و شێوه‌ی پرسیاری “كۆماری ئیسلامی، ئه‌رێ یان نا؟” به جۆرێك بوو كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له نێوان ده‌نگدان به رژیمی پێش‌و یان ڕازی بوون به رژیمێكی ئیسلامی به ماهیه‌تی نادیاره‌وه ده‌بووا یه‌كێیان هه‌ڵبژێرن. به هۆی ئه‌وه كه خه‌ڵك خۆیان رژیمی پێشویان روخاندبوو به‌ناچار ده‌كه‌وتنه حاڵه‌تێكه‌وه كه به‌رگه‌ی سه‌وز، واته ئه‌رێ بخه‌نه نێو سندوقه‌كانه‌وه.
به‌ردی بناغه‌ی ته‌قه‌لوب له شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ر له هه‌مان رۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه‌وه داندرا. ده‌زگا ته‌بلیغاتیه‌كانی رژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له كاتێك دا ئیدعای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له سه‌دا 98ی ده‌نگده‌ران به‌رگه‌ی ئه‌ری بان خستۆته سندووقه‌كانه‌وه كه یه قه‌له‌م خه‌لكی ناوچه كوردنشینه‌كانی رۆژئاوای ئیران له‌و راپرسیه‌دا به‌شداریان نه‌كرد. دواجار مه‌علوم بوو كه بۆ زۆرێك له ناوچه دووره ده‌سته‌كانی ئێران ئه‌سڵه‌ن هیچ بهرگهیهگی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێ نه‌كرا. له چه‌ندین شوێن و له‌وانه له هێندێك شوێنی توركهمهن سه‌حرا سندوقی ده‌نگدان دانه‌ندرا.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م روداوه ئه‌وه بوو كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر چه‌ند وه‌ك باقی خه‌ڵكی ئێران له كه‌ش و هه‌وایه‌كی شۆڕشگێڕانه و ئیحساساتی سه‌رچاوه گرت‌و له روخانی رژیمی پاشایه‌تی دابوون، به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵدانیان بۆ درێژه‌پێدانی شۆرش تا گه‌یشتن به داواكاریه‌كانیان، تێڕوانینیان سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی رژیمی نوێ و رێبه‌رانی دوور له خۆشباوه‌ڕی بوو. خه‌ڵكی كوردستان له نه‌ورۆزی ساڵی ١٣٥٨دا نمونه‌یه‌كیان له ناوه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسلامی ته‌جره‌به كردبوو. به‌پێی به‌ڵگه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان له زمان كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و كاتی ئه‌م ریفراندۆمه‌وه، خه‌ڵك له‌م راپرسیه‌دا به‌شداریان نه‌كرد و ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان هیچ سندوقی ده‌نگدان دانه‌ندرا.
خومه‌ینی به به‌رێوه‌بردنی ئه‌م شانۆگه‌ریه، نیزامێكی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاند كه له وشه‌یه‌كدا بێجگه له ڕه‌نج و ئازار‌و موسیبه‌ت و بێبه‌شی دیاریه‌كی دیاریه‌كی بۆ كرێكاران، لاوان و ژنان به‌شوێنه‌وه نه‌بووه. به‌م هۆیه‌وه‌یه بوو كه 37 ساڵ دوای به‌رێوه چوونی ئه‌م ڕاپرسیه به راشكاوی ده‌توانین بڵێن كه‌سانێك كه ئه‌و كات له رووی خۆشباوه‌ڕیه‌وه و به‌هۆی نه‌ناسینی ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕژیمه چوونه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و له‌ژێر گوشاری كه‌ش و هه‌وای زاڵدا ده‌نگی “ئه‌رێ”یان به‌م نیزامه‌دا، ئه‌مڕۆكه به‌توندی له كرده‌ی خۆیان په‌شیمانن و خوازیاری رۆخانی ئه‌م رژیمه‌ن.
37 ساڵ دوای ئه‌م ریفراندۆمه، خه‌ڵكی كوردستان به ئیعتیباری به‌شداری نه‌كردن تێیدا و دانی وڵامی “نا” به‌م رژیمه و 37 ساڵ خۆڕاگری و تێكۆشان له دژی، هیچ كاتێك ره‌وایی ئه‌و رژیمه‌یان نه‌سه‌لماندووه. ئه‌گه‌ر 37 ساڵ له‌وه‌پێش ئاوا نیزامێك به‌سه‌ر ٤٠ ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی‌دا سه‌پێندرا، ئه‌مڕۆ زیاتر له 70 ملیۆن له خه‌ڵكی ئێران ئه‌م رژیمه‌یان ناوێت. ئه‌مرۆ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران خوازیاری گۆرینی ئه‌م نیزامه‌ن. به‌ڵام ئاوا ئاواتێك ته‌نیا به دوپات بوونه‌وه‌ی شانۆ حه‌ماسیه‌كانی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ و ئه‌مجاره به گێڕانی ده‌ور و نه‌خشێكی وشیارانه و رێكخراوی چینی كرێكار و حوزوری ملیۆنی لاوان، ژنان و باقی چین و توێژه زۆرلێكراوه‌كان له مه‌یدان و بواره جۆراو جۆره‌كاندا، به‌دیدێت. با ده‌ست له‌نێو ده‌ستی یه‌كتر بوار و به‌ستێنه‌كانی وه‌ها شۆڕشێك به ئیراده‌ی ملیۆنی خۆمان خۆش بكه‌ین.