ئامانجی ده‌وله‌تانی رۆژئاوا ئه‌وه بوو كه شۆرشی كۆمه‌لانی خه‌لكی ئیران كونترۆل كه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویست بوو كه خومه‌ینی وه‌ك ئاڵترناتیڤی رژیمی شا ده‌رخواردی بیروڕای گشتی خه‌ڵكی ئێران بده‌ن. خومه‌ینی كه سه‌ره‌تا دوای ته‌بعید له عیراق بڕیار بوو له كوه‌یت یان سوریه جێگیر بێت، به پێی رێنوێنی راوێژكاره‌كانی، رێگاكه‌ی گۆڕی و چوو بۆ پاریس. دوای جێگیر بوونی له “نوفل لۆشاتوۆ”، ته‌واوی دام و ده‌زگای ته‌بلیغاتی رۆژئاوا و به تایبه‌ت راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی فارسی زمان به ته‌واوی له سه‌ر خومه‌ینی ته‌نزیم كران. له حاڵێك دا كه هێزه چه‌په‌كان له ناوه‌وه‌ی وڵات به كه‌مترین ئیمكانات راگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیان له ئاستێكی به‌رته‌سك دا بڵاو ده‌كرده‌وه، هه‌موو شه‌وێك به‌شی فارسی رادیو “بی.بی.سی” فه‌رمانه‌كانی خومه‌ینی له سه‌رتاسه‌ری ئێران جار لێ ده‌دا.
به رووخانی رژیمی شا، ئامانجی خومه‌ینی وه‌دی هاتبوو، هه‌ر بۆیه ده‌بوو بڵێسه‌كانی شۆڕش خامۆش بكرێن. به‌ڵام ئه‌و كاره ئامرازی تایبه‌ت به خۆی ده‌ویست، خومه‌ینی، ستراتێژی خۆی بۆ دامركاندنه‌وه‌ی بڵێسه‌كانی شۆڕش هه‌نگاو و به هه‌نگاو به‌رێوه برد. فریوكاریه‌كانی خومه‌ینی و په‌رده پۆش كردنی نییه‌ت و ئامانجه واقعیه‌كانی ئه‌و له ئاست بیروڕای گشتی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و ده‌رفه‌تی پێدا، تا خۆی بۆ سه‌ركوتی یه‌كجاری و كۆتایی شۆڕش ئاماده بكات. پێك هێنانی ئاڵۆزی و نمایشی درۆینه به ئامانجی ووروژاندنی كۆمه‌لگا، كه نمونه‌ی به‌رچاووی داگیركردنی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران و به بارمه‌ته‌گرتنی 444 رۆژه‌ی دیپلۆماته‌كانی ئه‌و وڵاته و دانی دروشمی دژی ئه‌مریكایی كه به ئامانجی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ركوتی خوێناوی خه‌باتكارانی راسته‌قینه‌ی دژی ئیمپڕیالیستی به‌رێوه چوو، نمایشی ساده‌ژیان و نمایشی پشت و په‌نا بوون بۆ هه‌ژاران، پێك هێنانی ته‌وهوم له بواری دابه‌ش كردنی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت و سامان له ناوكۆمهڵانی خه‌ڵكی بێ به‌ش، چوونه پێشوازی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تی به‌سیج و ته‌ب و تاوی به‌رده‌وام دا، هێرش بۆ سه‌ر زانكۆكان و داخستنی ئه‌وان له‌ژێر ناوی “شۆڕشی فه‌رهه‌نگی و هیتر”، له زومره‌ی نمونه‌ی فریوكاریه‌كانی خومه‌ینین كه به ئامانجی ستراتێژیكی دامركاندنی بڵێسه‌كانی شۆڕش به‌ڕێوه ده‌چوون. به‌مجۆره دژه شۆڕشی ئیسلامی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ خوڵقا تا زه‌ربه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی خۆی له په‌یكه‌ری شۆڕشی ئێران بوه‌شێنێت و سه‌ره‌نجام له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60 دا به پاڵپشتی دڕندانه‌ترین و به‌ربڵاوترین شێوه‌كانی سه‌ركوت، به ته‌واوی شكستی پێ بێنێت و بتوانێت بۆ ماوه‌ی 37ساڵ 22ی به‌همه‌ن ساڵهاتی ئه‌م رۆژه پڕشكۆیه، به شێوه‌یه‌كی ریاكارانه به‌ناوی خۆیه‌وه زه‌وت بكات.
كۆماری ئیسلامی ئیران له ماوه‌ی 37 سال ده‌سه‌لاتی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خوی‌دا به‌رده‌وام هه‌ولی داوه مێژووی پر له گیانفیدایی شورشگیرانی سه‌رده‌می راپه‌رین به ناوی خۆیه‌وه تۆمار بكات. ئه‌و رژیمه به هه‌موو ئیمكاناتێك كه له پاوانی دابۆه هه‌وڵیداوه به لای لاوانی ژێر 30 ساڵ ته‌مه‌ن، وا بنوێنێ كه گویا ئه‌و رژیمه‌و ئیمامه‌كه‌یان میراتگری راسته‌قینه‌ی شۆرش و راپه‌رینی كۆمه‌لانی خه‌لكن. به‌لام 37 ساڵ ژیان له ژێر ده‌سه‌لاتی رژیمی ئیسلامی دا كرێكاران و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌لكی ئه‌و ولاته‌ی وه‌ها خاراو كردۆه كه ئیتر كه‌س گوێ به ته‌بلیغاتی له‌و چه‌شنه‌ی رژیم نادات. كۆمه‌لگای ئیران بۆ رزگاربوون له ده‌سه‌ت رژیمی ئیسلامی ئه‌مرۆ تینووی راپه‌رینێكی دیكه‌یه. راپه‌رینێك به ئامانجی رۆشن. راپه‌رینێك كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا دیكتاتۆری ئیسلامی به هه‌موو ده‌سه‌لاتی نیزامی و ئه‌منیه‌تی و ئیداریه‌وه تێك بشكێنێ و و شۆێن ئاواته‌كانی وه‌دینه‌هاتووی راپه‌رینی رێبه‌ندانی 1357 بگرێ.
ئه‌مرۆ كۆمه‌لانی خه‌لكی ئیران ده‌زانن كه چیان ده‌وێت و چیان ناوێت. ئه‌م جه‌ماوه‌ره ئازادی و به‌رابه‌ری و حورمه‌تی ئینسانیان ده‌وێت. ئه‌م خه‌ڵكه له هه‌ژاری و برسیه‌تی و شه‌لاق و زیندان و ئێعدام و خورافه‌ی مه‌زهه‌بی و ئاخوند و پاسدار و به‌سیجی، بێزارن. ئه‌م خه‌ڵكه نایانه‌وێت له وڵاتێك به‌م هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه كه له به‌رده‌ست دایه، له ژێر هێلی هه‌ژاریدا بژین. زیاتر له‌مه تاقه‌ت و ته‌حه‌مولی بێ سه‌رپه‌نایان نییه و نایانه‌وێت شه‌وانی ساردی زستانیان له گوشه و كه‌ناری دیوار و له ناو كارتۆنی ته‌ڕدا رۆژ بكه‌نه‌وه. نایانه‌وێت منداڵه‌كانیان له گوشه و كه‌ناری شه‌قامه‌كاندا شۆشه‌ی ماشینه‌كان خاوێن بكه‌نه‌وه و كه‌وشه‌كانی خه‌ڵك بۆیاخ بده‌ن. نایانه‌وێت كچه كه‌م ته‌مه‌نه‌كانیان له شه‌قامه‌كاندا ئاواره بن و له‌شفرۆشی بكه‌ن. نایانه‌وێت لاوانیان له گۆشه و كه‌ناری وێرانه‌كان و سه‌ر شه‌قامه‌كان به خوماریی و چه‌ماوه‌یی، زه‌جر ببینن. نایانه‌وێت زیندانه‌كان پڕ بن له لاوانێك كه بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری و له دژی دیكتاتۆری و سه‌ركوت، دنگیان هه‌ڵبڕیوه.
ئه‌م جه‌ماوه‌ره وه‌گیان هاتووه نایانه‌وێت هیچ نیشانه‌یه‌ك له ئاپارتایدی جنسی ببینن و ئینسانه‌كان به پێی جنسهیتان جیاواز و پله‌به‌ندی بكرێن. نایانه‌وێت هه‌واڵی له سێداره‌دانی كه‌سێك به تاوانی ده‌ربرێنی بیروباوه‌ڕ، بۆچوونی ئایینی و به تاوانی خۆشه‌ویستی یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه ببیسن. جه‌ماوه‌ری ئێران ئیتر نایانه‌وێت دین و مه‌زهه‌ب و ئایین، شێوازی ژیانیان دیاری بكات، ترس و خورافه‌ی مه‌زهه‌بی له‌سه‌ر بیروزه‌ینی منداڵه‌كانیان قورسایی بكات، ده‌بێ یاسا و ئه‌حكامی قه‌زایی له دین و شه‌ریعت جیا بكرێنه‌وه.
جه‌ماوه‌ری ئێران خوازیاری جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، له سیستمی قه‌زایی و سیستمی فێركردن و بارهێنانن. كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌م وڵاته نایانه‌وێت له به‌رهه‌می كار و ره‌نجیان، له گۆشه و كه‌ناری ئێران كارخانهگهلی “ئاخوند سازی” به‌رپا بێت و كۆنه‌په‌ره‌ستی و خورافه، به‌رهه‌م بهێنرێت. ئه‌م خه‌ڵكه ئازادییان ده‌وێت، نانیان ده‌وێت، كاریان ده‌وێت، بێهداشت و ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری پزیشكی به‌خۆڕاییان ده‌وێت، بیمه‌ی بێكاریان ده‌وێت، و ئه‌منیه‌ت و ئاسوده‌یان ده‌وێت، شایی و خۆشیان ده‌وێت.
كۆمه‌لگای ئیران دوای ته‌حه‌مولی 37 ساڵ ره‌نج و ئازار‌و چه‌وسانه‌وه و بێبه‌شی، ئه‌مرۆ تینوی شۆرشێكی دیكه‌یه. شۆرشێك كه ئه‌وجار ئیتر ئامانجه‌كانی خۆی به‌دی بێنێت. تۆرهیهكی پنگ خۆاردوو كه ئه‌مرۆكه هه‌ر جاره‌و له گۆشه‌یه‌ك سه‌ر هه‌لده‌دات” نیشانه‌ی گۆرانكارێكی میژووكرده كه به‌رێوه‌یه. گۆرانكاریه‌ك كه ده‌توانێ گرێ كوێره‌ی ئیستای هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكاته‌وه. شۆرشێك كه موژده‌به‌خشی رزگاری ئه‌وه ناوچه‌یه له چه‌وسانه‌وه و سته‌مكاری و ناعه‌داله‌تی بێت. شۆرشێك كه چینی كرێكار سه‌ركردایه‌تی بكات و هه‌موو خشت و خاڵی كۆن له ژیانی ئه‌و كۆمه‌لگایه بسرێهتهوه.
له سالهاتی راپه‌رینی 22ی رێبه‌ندانی 1357 دا رێز ده‌گرین له یادی گیانبهختكردوانێك كه بوێرانه سنگیان كرده قه‌لغان و به‌گیانبازی خۆیان رژیمی شاههنشاهیان خسته زبڵدانی مێژۆهوه. درود ده‌نێرین بۆ ئه‌و ئینسانه لێبراوانه‌ی كه كه له مه‌یدانه‌كانی جۆراجۆری خه‌بات له دژی رژیمی ئیسلامی دا و له پێناوی ئامانجه‌كانی وهدینههاتوی راپه‌رین دا گیانیان به‌خت كرد.