ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نایه‌تی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شته. كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له جه‌رگه‌ی شه‌ڕی وێڕانكه‌ر و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقدا، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی حكوومه‌تی فاشیستیی به‌عس، له كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌دا، بۆمبه شیمیاییه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ خه‌به‌ر و بێ دیفاعی چوار ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ری، كه هیچ ڕۆڵێكیان له هه‌ڵگیرساندن و درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا نه‌بوو، باراند و كاره‌ساتێكی مرۆییی دیكه‌یان خۆڵقاند. ئه‌م تاوانه خه‌ڵكی كوردسانی داغدار كرد و دڵی هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخوازی وه‌ژان خست.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م جه‌نایه‌ته مێژووییه‌دا، پتر له ١٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌زار ١١٤٠ کەسیش به‌شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن بریندار و ژه‌هراوی بوون. ئاسه‌وار و دواهاتی ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه، هێستاش، پاش تێپه‌ڕینی ساڵیانێكی زۆر، به‌سه‌ر ژیانی برینداره‌كان و بنه‌ماڵه و كه‌س و كاریانه‌وه دیاره و ناچارن له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره پڕ له ژان و ئازاره‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر به‌رن و به‌شێك له‌و ژان و ئازاره‌ش بگوازنه‌وه بۆ نه‌سلی دوای خۆیان.
بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت له بواری به‌كارهێنانی جۆری چه‌كی كۆشتاری به‌كۆمه‌ڵ دژبه خه‌ڵكی ئاسایی، له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقدا، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان به‌ئه‌ژمار ده‌هات. له ساڵه‌كانی پێشتردا ڕژیمی به‌عس چه‌ندین جار، چه‌كی شیمیایی دژبه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌كار هێنابوو. له به‌ره‌كانی شه‌ڕیشدا به شێوه‌ی سنووردار و بۆتاقیكردنه‌وه، ئه‌م چه‌كه‌ی دژبه سه‌ربازه‌كانی به‌رامبه‌ری به‌كار دێنا. به‌ڵام به‌كارهێنانی چه‌كی شیمیایی دژبه خه‌ڵكی بێدیفاعی شارێك، نیشانه‌ی به‌رینتر بوونه‌وه‌ی پانتایی جه‌نایه‌ت بوو له‌و شه‌ڕه كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا. له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بوو كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دژبه‌یه‌كه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین، له چه‌كی شیمیایی دژبه خه‌ڵكی بێ‌دیفاع كه‌ڵك وه‌رده‌گیرا.
حكوومه‌تی عێراق، چه‌ند مانگ پاش بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت، كاره‌ساتی حه‌ڵه‌بجه‌ی خوڵقاند كه تێیدا نزیك به ٥ هه‌زار مرۆڤ گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا و پتر له ٧ هه‌زار كه‌سیش بریندار و ژه‌هراوی بوون. به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ئێمپریالیستی و ئه‌وانه‌ی وا ژه‌هر و چه‌كی شیمیاییان به‌م جه‌نایه‌تكارانه ده‌فرۆشت، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسیی خۆیان، به نیسبه‌ت ئه‌م كاره‌ساته بێده‌نگ بوون و به‌مجۆره ده‌ستی ڕژیمی به‌عسیان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته له حه‌ڵه‌بجه، له پانتایه‌كی یه‌كجار ترسناكتردا، ئاواڵه هێشته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان له زۆمره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوون كه پرۆتۆكۆلی “ڕێگری له به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی چه‌كی شیمیایی“یان له ساڵی ١٩٥٢دا ئاماده و واژۆ كردبوو، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی ئه‌م چه‌كه درێژه پێدا و درێژه‌شی پێده‌ده‌ن.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ئه‌و ٣٥ ساڵه‌ی كه له بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت تێپه‌ڕ بووه، بێجگه‌له خۆمه‌زڵووم كردنی ڕیاكارانه و پیرۆز نیشاندانی شه‌ڕی ٨ ساڵه و پاكانه كردن بۆ ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌م ٨ ساڵه‌دا ئه‌نجامی داوه، هیچ هه‌وڵێكی بۆ ئه‌و هه‌زاران بریندار و كه‌م ئه‌ندامه شیمیایی كراوه نه‌داوه و هێستاش به‌جێماوانی ئه‌م جه‌نایه‌ته، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وا له زومره‌ی به‌شی كرێكار و توێژی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان، له دابین كردنی ده‌وا و ده‌رمان بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان بێبه‌رین و كۆماری ئیسلامیش هیچ یارمهتتیهكی نه‌داون. ئه‌م ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره كه له جه‌رگه‌ی ئه‌م شه‌ڕه دژه مرۆییه‌دا، پادگانه نیزامیه‌كانی له دڵی شاره‌كانی ئێران و له‌وانه شاری سه‌رده‌شت دامه‌زراندبوو، هه‌موو ساڵێك له ڕێوڕه‌سمه فه‌رمایشی و نومایشیهكاندا، له‌م كاره‌ساته به ئامانجی ته‌بلیغاتی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. به‌ڵام به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه هیچ بایهخیهكی نییه، ژیان و چاره‌نووسی به‌جێماوان و قوربانیانه. ئه‌گه‌رچی هۆكار و بڕیارده‌رانی ئه‌م كاره‌ساته ده‌وڵه‌ت و حیزبی به‌عسه كه ڕاسته‌وخۆ له خوڵقاندنیدا ده‌ستان بووه، له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماون و فڕێ دراونه زبڵدانی مێژووه‌وه، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام جهنایهتكارانێكی دیكه كه له ئێران ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و چی وا له سه‌دام و هاوده‌سته‌كانی كه‌متر نین و هه‌موو ڕۆژێ له پانتاییه‌كی دیكه‌دا له هه‌مان شاری سه‌رده‌شت جه‌نایه‌ت ده‌خوڵقێنن و ڕۆڵه و كه‌س و كاری هه‌ر ئه‌م قوربانیانه‌ی بۆمبارانی شیمیایی له زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن، به شه‌ریكی شه‌ڕی جهنایهتكارانهی ئێران و عێراق و به‌شه‌ریكی تاوانه‌كانی سه‌دام به حیساب بێنین و پێویسته له‌سه‌ر كورسیی مهحكوومانی جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی، دابندرێن.
خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها مێژووش، بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شتیان به‌ناوی جهنایهتكارانێكی وه‌ك سه‌دام و هاودهستهكانیهوه تۆمار كردووه و له هه‌مان حاڵیش‌دا ناوی خومه‌ینی و خامنه‌یی و هه‌موو ئه‌و جهنایهتكارهی كه له ده‌سه‌ڵاتدا ماون و ئه‌وكات ته‌پڵی “شه‌ڕ، شه‌ڕ، تا سه‌ركه‌وتنیان” ده‌كوتا و به‌ته‌ما بوون قۆدس له ڕێگه‌ی كه‌ربه‌لاوه فه‌تح بكه‌ن و بارگه‌وبنه‌ی ڕژیمه كۆنه‌په‌رسته‌كانی هاوشێوه‌ی خۆیان له هه‌موو ناوچه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه، وه‌ك شه‌ریكی ئه‌م تاوانه تۆماریان كردوون.
بێگومان له دواڕۆژی ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه‌دا، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له دۆسیه‌ی هه‌زارن لاپه‌ڕه‌یی جه‌نایاتێك كه ئه‌م ڕژیمه ئه‌نجامی داوه، به كۆشتاری به‌كۆمه‌ڵ و مه‌زلوومانه‌ی ئه‌و هه‌زاران مرۆڤه ته‌رخان ده‌كرێت كه له كاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت دا گیانیان به‌خت كرد و یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون. به‌ڵام به فرمێسكی درۆیینه ڕشتنی ئه‌مڕۆی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی بۆ قوربانیانی كاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت، خه‌ڵك له‌بیریان ناچێته‌وه كه خۆمه‌ینی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕ، ئه‌م شه‌ڕه‌ی به به‌ره‌كه‌تی ئیلاهی و ئاسمانی پێناسه‌ی كرد و چالاكانه بۆ سه‌قامگیر كردنی حكوومه‌تی ئیسلامی به‌كاری هێنا. كۆماری ئیسلامی بۆ تێكشكاندنی شۆڕشی ئێران، بۆ زه‌وت كردنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیمۆكراتیكانه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ده‌ست هاتبوون، به‌ئامانجی كوشتنی به‌رینی كۆمۆنیسته‌كان و هه‌موو نه‌یارانی و بۆ دامركاندنی هه‌موو داخوازی و چاوه‌ڕوانیه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له شۆڕشی ساڵی ٥٧، به‌ره‌وپیری شه‌ڕ ڕۆیشت.
له ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی مرۆیی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت دا، بۆ جارێكی دیكه نه‌فرت و بێزاریی خۆمان له‌و شه‌ڕه كۆنه‌په‌رستانه‌یه و له هۆكار و بڕیارده‌ران و هاوده‌ستانی ئه‌و جه‌نایه‌ته گه‌وره‌یه ده‌رده‌بڕین و یاد و بیره‌وه‌ریی هه‌موو مرۆڤه بێدیفاعانهی كه له جه‌ره‌یانی ئه‌م كاره‌ساته‌دا گیانی ئازیزیان له‌ده‌ست دا، به‌رز ڕاده‌گرین.