سبه‌ی جومعه ٢٣ ی مانگی گوڵان دوازدهمین ساڵیادی مانگرتنی گشتیی سیاسی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه له دژی ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی. ڕۆژی ١٩ی مانگی گوڵان، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان، له زیندانی حكومت ئیسلامی‌دا له سێداره دران. ئێعدامی ٥ لاوی خه‌باتكار كه تا دوایین ساته‌كانی ژیانیان له سه‌نگه‌ری خۆڕاگری دژبه كۆماری ئیسلامی‌دا ڕاوه‌ستان، كاردانه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی ملیۆنان ئینسانی له مانگرتنێكی گشتیی سیاسی‌دا، له سه‌رتاسه‌ری كوردستان لێكه‌وته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له په‌نا شێوازه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات و خۆڕاگری، خاوه‌نی گه‌لێك ئه‌زموونی به‌نرخه له‌بواری مانگرتنی سیاسیی گشتییه‌وه. ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٦١، ١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤، ٢٣ی گوڵانی ١٣٨٩، ٢٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٦، ئه‌مانه له زومره‌ی ڕۆژه گرینگه‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دێنه ئه‌ژمار. له‌م ڕۆژانه‌دا شایه‌دی نموونه گه‌لێكی به‌رچاو له ئه‌زموونی مانگرتنی سیاسیی گشتی له كوردستان بووین. ئه‌مڕۆ له سه‌روبه‌ندی ١٢مین ساڵڕۆژی یه‌كێك له‌م ئه‌زموونانه داین.
ئێعدامی ئه‌م خه‌باتكارانه له باروودۆخێكدا به‌رێه‌وه‌چوو كه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له ئاستی ئێران و جیهان دژبه ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان كه‌وتبووه ڕێ. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی نه‌دایه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر له ڕۆژی ئێعدامی ئه‌وانه‌وه، هه‌ستی به تووڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد و له كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك ترسابوو. هه‌ربۆیه ته‌رمی گیان به‌خت كردووانی هه‌رگیز نه‌داوه به بنه‌ماڵه‌كانیان. چوار ڕۆژ پاش ئه‌م ئێعدامانه بوو كه مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به‌م جه‌نایه‌ته‌دا شكڵی گرت. ڕژیم به خه‌یاڵی خاوی خۆی لای وابوو كه به ئێعدامی ٥ خه‌باتكاری سیاسی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن زیاتر په‌ره پێده‌دات و خه‌ڵكی كوردستان ترسا‌و و بێده‌نگ ده‌بن. به‌ڵام مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢٣ی گوڵان وڵامی خه‌ڵكی كوردستان به‌و خه‌یاڵه خاوه‌ی سه‌رانی ڕژیم بوو. بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه بۆ مانگرتنی گشتی له‌م ڕۆژه‌دا، له‌گه‌ڵ پشتیوانیی و هاوڕێیه‌تیی حیزب و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ پێشوازیی به‌رینی هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له ئێران به‌ره‌وروو بوو. له‌م ڕۆژه‌دا كوردستان، یه‌كپارچه ته‌عتیل كرا. كرێكارانی كارگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری مانیان گرت، كاسبکار و بازاڕیه‌كان دووكانه‌كانیان داخست، كارمه‌ندانی ئیداره ده‌وڵه‌تی و خسووسیه‌كان نه‌چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، خوێندكاران، موعه‌لیمان و مامۆ‌ستایانی زانكۆ، كلاسه‌كانی ده‌رسیان ته‌عتیل كرد. به‌مجۆره هاوپشتیه‌كی گشتی له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی به‌ندكراوانی سیاسی شكڵی گرت. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته گشتییه نیشانی‌دا كه ئێعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی، نه ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستانی چاوترێن نەکردووه به‌ڵكوو ئیراده‌ی گشتیی ئه‌وانی بۆ خه‌بات له دژی ئه‌م ڕژیمه و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی، پته‌وتر كردووه.
مانگرتنی سیاسیی گشتیی ٢٣ی گوڵان، هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی ڕژیمی شێواند. كوشتنی ٥ لاوی به‌ندكراوی سیاسی نه ته‌نیا نه‌یتوانی خه‌ڵكی كوردستان بترسێنێ، به‌ڵكوو ئاگری تووڕه‌یی ئه‌وانی زیاتر گه‌شانده‌وه. خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌ك بۆ ڕزگار كردنی گیانی باقیی ئازیزانی به‌ندكراویان هه‌بێت، له‌م مه‌سیره‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م مانگرتنه وڵامێكی ددان شكێن بوو كه خه‌ڵكی كوردستان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان داوه. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌رین و لێبڕاوانه و به‌جێیه، به ڕژیمی نیشاندا كه ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌كه‌م دانێ، تووشی چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت له لێكدانه‌وه‌كانیدا.
ئه‌م ئه‌زموونه بۆ جارێكی دیكه ده‌ریخست كه مانگرتنی سیاسیی گشتی شێوازێكه له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین كه تیایدا درووشم و سیاسه‌ته‌كان له ڕێگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه، ده‌بنه هێزێكی مادی، ڕێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌یكه ڕژیم له نه‌به‌ردێكی درێژماوه ماندوو بكات و هێزی سه‌ركوتگه‌ری له كار بخات و جه‌ماوه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی دواتر ئاماده بكات. خه‌ڵكی كوردستان به به‌كارهێنانی تاكتیكی مانگرتنی گشتی، ئیمكانی جم و جۆڵیان له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی دوژمن زه‌وت كرد و ڕێگای پووچه‌ڵ كردنه‌وه و ناكارامه كردنی سه‌ركوتگه‌ریی ئه‌م هێزانه‌یان، به خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانیش نیشاندا.
خه‌ڵكی كوردستان له گه‌لێك قوناغدا، توانا و هێزی یه‌كگرتووی خۆیان دژ به‌م ڕژیمه نیشان داوه. له وتنی “نا“یه‌كی به هێز به ڕێفراندۆمی پێكهێنانی كۆماری ئیسلامی له به‌هاری ١٣٥٨ تا كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان و ڕێپێوانی خه‌ڵكی باقی شاره‌كان بۆ پشتیوانی له‌وان و مانگرتنه شكۆداره سیاسه گشتیه‌كان هه‌ر له‌م ساڵه‌دا، له زومره‌ی ئه‌و دژه‌كرده‌وه و پۆتانسێلانه بوون كه خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر زۆره‌ملی و ملهۆڕیی ڕژیمدا له خۆیان نیشانیان داوه.
ئه‌م مانگرتنانه نیشانیاندا كه پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پشت سنووره‌كان به مانای كۆتایی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نییه. نیشانیاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌م پاشه‌كشه‌یه، ڕیشه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له قووڵایی كۆمه‌ڵگادا به‌هێزتر بووه. نیشانی‌دا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خاوه‌نی هێز و وشیاری و ڕێكخراو و ڕێبه‌ریی خۆیه‌تی. نیشانی‌دا كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و برسییه‌تی و ده‌ست كورتی، ئاماده‌ن به دڵ ئاواڵه‌ییه‌وه له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا، له بژێو و ژیانی خۆیان هه‌زینه بكه‌ن. نیشانی‌دا كه کۆمەڵگای كوردستان، كۆمەڵگایەکی سیاسییه و توانایی به حیزبی بوونی له‌سه‌رەوەیە. نیشانی‌دا كه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی جه‌ماوه‌ریی، ده‌كرێ وه‌ك ئه‌زموونێكی خه‌باتكارانه‌ی سه‌ركه‌وتوو، له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیش به‌كار بێت كه تیایدا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گشتیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا، داماو و بێ توانا ده‌بن و كارێكیان بۆ ناكرێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونانه ڕێنوێنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن له ڕووداو و گۆڕانكاریه‌كانی داهاتوودا، بۆ كۆمه‌ڵه‌ش مه‌یدانی ئەزموون و تاقیكردنه‌وه‌ن ، تا خاڵه به‌هێزه‌كانی خۆی وه‌ك ڕه‌وتێكی ڕادیكاڵ و سۆسیالیست كه خاوه‌نی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بناسێت و كه‌م و كوڕیه‌كان و خاڵه لاوازه‌كانی خۆی له‌م بواره‌دا بڕه‌وێنێ و به‌رده‌وام له دڵی ڕووداوه‌كاندابێت و ئاراسته‌ی گونجاویان پێبدات. بێ گومان ڕۆژان و ڕووداوگه‌لێكی گرینگمان له‌به‌ره و كۆمه‌ڵه به‌رپرسیاریەتی خۆی له پێناو تێپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵگای كوردستان له خاڵه وه‌رچه‌خانه مێژووییه‌كان، به‌ره‌و ئاسۆی ڕوونی ئازادی، ده‌ناسێت و به پشت به‌ستن هه‌ر به‌م پێگه‌یه، ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ دێنێت. سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه له وه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه كه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ.
له ١٢مین ساڵڕۆژی شكۆدار و مێژوویی مانگرتنی گشتیی ٢٣ی گوڵاندا، ڕێز دەگرین له یادی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی كه بوێرانه له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا خۆڕاگریان كرد و گیانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م پایه‌داریه دانا و، سڵاو و دروودیش ده‌نێرین بۆ خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌گی كوردستان كه وه‌ها شكۆدار، ڕێزیان له یادی ئازیزانی گیان به‌خت كردوویان گرت.