ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی موسافیربه‌ری له ده‌ریاچه‌ی ئاڵبێرت له باكووری ڕۆژئاوای كۆنگۆ، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بێجگه‌له نوقم بوونی ١٣ كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م به‌له‌مه كه به‌هۆی هاتنی توندی باوه وه‌رگه‌ڕاوه، دوو كه‌س له ١٧ سه‌رنشینه‌كه‌ی ئه‌م به‌له‌مه ڕزگاریان بووه و هه‌تا ئێستاش دوو كه‌س له سه‌رنشینان بێ سه‌ر و شوێنن. شایانی باسه، له ده‌ریاچه‌ی ئاڵبێرت دا، به‌هۆی كۆنهبوونی به‌له‌مه‌كان و هه‌ڵگرتنی سه‌رنشینی له ڕاده‌به‌ده‌ر، زۆر جار ڕووداوی ده‌ڵته‌زێن ڕوو ده‌دات.