به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی هه‌ڵگری كرێكارانی ئه‌فغانستانی له ڕێگای به‌م ـــ كرمان، ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٠ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌بریی گشتیی هێلالی ئه‌حمه‌ری ئۆستانی كرمان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه گشت سه‌رنشینانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كه له جۆری پێژۆ بووه، ئه‌فغانستانی بوون، ڕایگه‌یاند كه پاش چوار كاتژمێر توانیویانه برینداره‌كان ڕزگار كه‌ن و جه‌سته‌ی قوربانیانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه بێننه ده‌رێ.