ڕاپۆرته‌كان له شاری كامیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەڕێوبەرایەتیی مه‌دره‌سه‌ی “شەبلی”ی ئه‌مشاره، داوای له خوێندكاران كردووه كه بڕی ١٠٠ هەزار تەمەن پارەی بێنن بۆ مه‌دره‌سه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، داواكاری بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەی شەبلیی کامیاران، له كاتێكدایه كه پێشتریش له چه‌ند شارێكی كوردستان، مۆدیری مه‌دره‌سه‌كان له‌ژێر ناوی یارمه‌تی كردن به مه‌دره‌سه‌داوایان له خوێندكاران كردبوو كه‌پووڵ بێنن بۆ مه‌دره‌سه. شایانی باسه، ئەو داواکارییە، ناڕەزایەتیی بنەماڵەی خوێندكارانی لێکەوتووەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، بەپێی “ماددەی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێران”، هەتا کاتی تەواوکردنی قۆناغی دواناوەندی و هەتا چوونە زانکۆش، حکوومەت لە دابینکردنی تەواوی هه‌زینه‌ی مه‌دره‌سه و خوێندكاره‌كان بەرپرسیارە.