کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی زستانی ئامریكا له‌ لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات

وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی زستانی ئامریكا له‌ لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی

فیلمی “سەمای ئەوین” لە ئامادەکردن و دەرهێنەریی “محەممەد فەرەجزادە”، فیلمسازی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە فێستیڤاڵی زستانەی ئانلاینی (NAFCo Winter Film Festival)  لە وڵاتی ئامریکا، خەڵاتی باشترین دێکۆمێنتاری و باشترین فیلمی پێنجەمین فێستیڤاڵی ئەو فێستیڤاڵەی، بەدەست هینا.

جێی ئاماژه‌یه‌، کورتە فیلمی “سەمای ئەوین” باسی لە فیداکاری، ئەوین، خوڵقێنەریی هونەری و خۆڕاگریی “سدیق غەفاری”، کەسایەتیی فەرهەنگیی شاری سەقز دەکات کە حەوشەی ماڵەکەی بە وێنەکێشان ڕازاندبووە. ئەو کەسایەتییە فەرهەنگییە، ئەو کارەی لەپێناوی ئەوین بە هاوژینەکەی کە ماوەی ١٥ ساڵە تووشی نەخۆشی بووە و لەجێگادا کەوتبوو، ئەنجام داوە.