ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له كاناڵی مانش و نزیك لێواراوه‌كانی فه‌ڕانسه وه‌گه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه په‌نابه‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا و په‌نابه‌رێكی دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
به‌وته‌ی پۆلیسی فه‌ڕانسه، به‌له‌مێك به ٦٠ سه‌رنشینه‌وه به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا له كاناڵی مانش وه‌رگه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه په‌نابه‌رێك گیانی له‌ده‌ست داوه و په‌نابه‌رێكی دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. شایانی باسه كه سه‌رنشینه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و به‌له‌مه ڕزگار كراون و بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان له شاری كاله گوازراونه‌ته‌وه.