به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ڵێننامه‌یان له دایك و باوكی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له هیچ ڕێكخراوه‌یه‌كی ئه‌منی و نیزامی تۆمار نه‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دایك و باوكی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له ڕۆژانی ڕابردووا بۆ ده‌فته‌ری “دلاوه‌ر ئه‌لقاسی مێهر” فه‌رمانده‌ی ئینتزامی پارێزگای تاران بانگهێشت كراون و له‌وێ دا به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگیراوه كه هیچ كات سكاڵا له دژی ناوه‌نده ئه‌منی و نیزامیه‌كان تۆمار نه‌كه‌ن. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دۆخی ته‌ندرووستی “ئارمیتا” هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یانن.
