به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی زاهدان و مه‌شهه‌د په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ڕفێنن و به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ سنوور، به‌رتیلیان لێ وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دۆخی په‌نابه‌رانی نێو كه‌مپی غه‌دیری زاهدان كاره‌ستباره و ڕۆژی ڕابردوو، ژنێكی دووگیان به‌هۆی نه‌بوونی ئامیۆڵانس، كورپه‌ڵه‌كه‌ی له‌بار چووه. هه‌روه‌ها په‌نابه‌رانی نێو كه‌مپه‌كه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاوی پاك، خۆراك و ئامێری ساردكه‌ره‌وه بێبه‌ش كراون و گیانی ژنان و منداڵان له مه‌ترسی دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی مه‌شهه‌د، به‌رتیلی چوار بۆ پێنج ملیۆن تمه‌نی له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی وه‌رده‌گرن و دواجار به ئۆتوبووس ڕه‌وانه‌ی سنووری دووغاروونیان ده‌كه‌ن.