مه‌ئموورانی كه‌ڵانته‌ری ١٣ی شیرائابادی زاهدان له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا ده‌ستیان داوه‌ته وه‌رگرتنی باج له شارومه‌ندانی به‌لووچی بێ ناسنامه و ئه‌و كرده‌وه بووه‌ته هۆی توڕه‌یی خه‌ڵكی زاهدان.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له گه‌ڕه‌كه‌ی شیرائاباد وێڕای بێڕێزی كردن به شارومه‌ندانی به‌لووچ، كه‌سانی بێ ناسنامه ده‌ستبه‌سه‌ر و به زۆه‌رملێ باجیان لێ وه‌رده‌گرن. شایانی باسه كه دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی شیرائاباد هه‌موو چینی هه‌ژار و كرێكاری به‌لووچستانن و له هه‌ر جوره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن.