به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی كه‌شی توندی ئه‌منی و سه‌ربازی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی گوشارێكی زۆرتر بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی گرتووه‌ته به‌ر.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی گوشارێكی زۆر توندی خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مساڵ كه ڕۆڵه‌كانیان نیوه‌شه‌و به بێ به‌شداری خزم و كه‌س و هاووڵاتیانی دیكه ئه‌سپه‌رده بكه‌ن و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانی ناچار كردووه له پێش كامێرا‌كان دان به‌وه‌دا بنێن كه منداڵه‌كانیان ئه‌ندامێكی به‌سیجی سپای پاسداران بوون و له لایه‌ن چه‌كدارانی دژ به حكومه‌ته‌وه كوژراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ئابووری خه‌ڵكی سته‌ملێكراو، بڕێك پاره‌ی زۆری وه‌كوو باج له بنه‌ماڵه‌كان وه‌رگرتووه.
