له درێژه‌ی سیاسه‌تی گوشار و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی دژ به په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، ماڵپه‌ڕی حاڵ وه‌ش باسی له گه‌نده‌ڵی و سوئیستیفاده‌ی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان له شارومه‌ندانی ئه‌و وڵاته كردووه.
به وته‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم باجی ٩٠ ملیۆن تمه‌نیان له ژماره‌یه‌ك له خێزانه ئه‌فغانستانییه‌كان وه‌رگرتووه. بۆ كه‌سانی گه‌وره ساڵ ٢٢ ملیۆن تمه‌ن و بۆ منداڵه‌كان یه‌ك و نیو ملیۆن تمه‌ن پاره‌یان وه‌رگرتووه. شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی ده‌ڵێن: له به‌رانبه‌ر په‌رداختی ئه‌و پاره هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و مه‌ئموورانی ڕژیم له ژێر ناوی جه‌ریمه‌ی شاره‌داری داوای باجی زۆرتریان لێده‌كه‌ن.