کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ونبوونی ٦٩ كۆچبه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی مه‌غریب

ونبوونی ٦٩ كۆچبه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی مه‌غریب 1

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، پۆلیسی مه‌غریب ڕایگه‌یاند كه‌ ٦٩ كۆچبه‌ر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی  به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته بێ سه‌روشوێن بوون.

به‌ وته‌ی پۆلیسی مه‌غریب، به‌له‌مه‌كه‌ ٨٠ سه‌رنشینی بووه‌ و ته‌نیا ١١ كه‌سیان ڕزگاریان بووه‌ و چاره‌نووسی ٦٩ كه‌س دیار نییه‌. ڕۆژی ڕابردووش، ڕێكخراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌ ئێسپانیا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٤ دا، زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ڕێگای گه‌یشتن به‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.