“ئایدا مورادبێهرووزی” كچی به‌ندكراوی سیاسی “سووری بابایی چگینی” له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به ناوی “هه‌ستی محه‌ممه‌دحسێنی” بێسه‌روشوێن كراون و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، “سووری بابایی” به مه‌رجی ڕه‌چاوكردنی حیجاب له زیندان ئازاد كراوه تاكوو به‌دواداچوون به چاره‌نووسی كچه‌كه‌ی بكات.
ڕۆژی ١١ی ڕێبه‌ندان، “ئایدا مورادبێهرووزی” و “هه‌ستی محه‌ممه‌دحسێنی” له كاتی گه‌ڕانه‌وه له قوتابخانه ڕفێندراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. ئایدا كچی “سووری بابایی چگینی” و “ڕه‌زا مورادبێهرووزی” به‌ندكراوی سیاسی پێشووه كه له زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوێن ڕاگیراوه و به‌رپرسانی زیندان پیان وتبوو كه ئه‌گه‌ر له كرده‌وه‌كانی په‌شیمان بێت و حیجاب له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه ڕێگه ئه‌ده‌ن به دانانی وه‌سیقه ئازاد بكرێت و چاوی به كچه‌كه‌ی بكه‌وێت. ڕۆژی ڕابردوو سووری بابایی به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا تاكوو به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی كچه‌كه‌ی بكات.