دوای تێپه‌ڕینی كه‌متر له دوو ڕۆژ له بڕیاری سه‌رانی كۆماری ئیسلامی بۆ گران كردنی قیمه‌تی بێنزین، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، سه‌رتاسه‌ری ئێرانی له شۆماڵهوه تا جنووب گرتووه‌ته‌وه. له زۆربه‌ی شاره‌كان، هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌ره‌و توندوتیژی بردۆوه و به پێی ڕاپۆرته‌كان هه‌تا ئێستا ده‌یان كه‌س گیانیان به‌خت كردووه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو به ده‌ستی به‌تاڵ و به مشتی گرێ كراوه‌وه و به گه‌رووی پڕ له هاواره‌وه به‌ره‌نگاری هێزی سه‌ركوتگه‌ری پڕچه‌ك كرا‌و بوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئاسته له ده‌رخستنی هێزی خه‌ڵك و په‌ره‌سه‌ندنی خێرای، سه‌رانی ڕژیمی زیاتر تووشی سه‌رلێشێواوی كردووه و به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی خستووه‌ته بیری پاشهكشهوه. هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌دات خۆی له به‌رپرسایه‌تی بڕیاری گران كردنی بێنزین بدزێته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن “شۆرای عالی ئیقتساد” كه هه‌ر سێ قووهكان تێیدا به‌شدارن و خامنه‌یی ناوی “ژووری فكری شه‌ری ئابووری“ی له‌سه‌ر داناوه، گیراوه. به‌ڵام سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللی و سیاسه‌تی خارجیی مه‌جلیس ده‌ڵێ كه: “مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی هیچ جۆره ده‌خاڵه‌تێكی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت له‌و هه‌وڵه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی ده‌وڵه‌تیش ئاگادار نه‌بووه. به وته‌ی ئه‌و ئه‌م هه‌وڵه به گشتی هه‌وڵێكی هه‌ڵه‌یه” و به ئاماده كردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئهولهویهتدار بۆ مه‌جلیس خوازیاری ڕاگرتنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین ده‌بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین ئایهتوڵڵاش خۆیان خستووه‌ته ناو ڕیزی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه و ته‌نانه‌ت له ئه‌ندامانی “مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام“یش دهبێسترێ كه ئه‌م بڕیاڕه هه‌ڵه و مه‌ترسیداره و پێویسته پێداوچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌زموونی هه‌تا ئێستای خه‌باتی مافخوازانه‌ی كرێكاران و ژنان و خوێندكاران و چه‌وساوه‌كان و ستهملێكراوانی كۆمه‌ڵ كه به ده‌یان جار سه‌ریان هه‌ڵداوه و به ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ڕژیمی ئیسلامی‌دا پێویسته به‌هێزتر بن و هه‌موو تواناكان بكه‌ونه گه‌ڕ. ئه‌زموونی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر له سه‌رتاسه‌ری جیهان نیشانی داوه كه وه‌گه‌ڕ خستنی هه‌موو تواناكان پێویستی به ئامانجی ڕوون و ستراتێژی واقع بینانه و كارامه و تاكتیكی به‌جێ و كاری ئاگاهانه هه‌یه. خاڵه‌كانی خواره‌وه به مه‌به‌ستی تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونانه باس ده‌كرێن.
یه‌كه‌م، پێویستیی درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان. له‌م به‌ره‌نگار بوونهوهیهدا، هه‌ر وه‌ك چۆن له دوو ڕۆژی ڕابردوودا شایه‌تی دیمه‌نه شكۆدارهكانی بووین، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه كاتێك ڕژیم به چۆك دا‌دێنن كه به‌رده‌وام بن. درێژه‌ی ئه‌م خه‌باته ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ هێزه پێشڕه‌وه‌كان ده‌خوڵقێنێ كه وێڕای به‌رده‌وام بوونیان له خه‌بات، به‌سه‌ر خاڵی لاوازی ناوخۆییشدا زاڵ بن. گرتنه به‌ری تاكتیكی خه‌باتكارانه‌ی درووست و به‌جێ و هان نه‌دانی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و شوێنێكدا كه هێشتا مه‌جالی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی تێدا نه‌ڕه‌خساوه، تێكهه‌ڵكێشانی شێوه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات، ئه‌وانه هه‌موویان له خزمه‌ت دابین كردنی ئه‌و ئامانجه دان. بۆ نموونه مانگرتنی گشتی و پیشه‌یی كرێكاران، موعلیمان، كارمه‌ندانی ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان، به شێوه‌ی هاوكات یان به‌دوای یه‌كدا حزوور له مه‌یدان و شه‌قامه‌كان، له زومره‌ی ئه‌و حهرهكهتانهن كه وێڕای ئه‌وه‌یكه دوژمن زه‌وی گیر ده‌كه‌ن و توانای سه‌ركوتی لاواز ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا پێش له هیلاكی و لاوازبوونی توانای خه‌باتكارانه‌ی خه‌ڵك ده‌گرێت و ڕێگا بۆ درێژه‌دانی خۆشتر ده‌كات.
دووهه‌م، درووشمی به‌جێ كه پێداویتستی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك نوێنه‌رایه‌تی بكات. له كه‌س شاراوه نییه و ڕژیمیش به باشی ده‌زانێ كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، ته‌نیا ده‌رفه‌تێكی خوڵقاند تا خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو دژبه ڕژیمی چه‌وسێنه‌ر و سه‌ركوتگه‌ر و دواكه‌وتوو و گه‌نده‌ڵ كه فهلاكهتی ئابووری ئێستای به‌سه‌ر كرێكاران و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا سه‌پاندووه، بێنه مه‌یدان. ئه‌زموونی خه‌باتی ئه‌م دوایانه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان له‌وانه وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، فه‌ڕانسه، باكووری ئه‌فریقا، لۆبنان و عێراق نیشانی دا كه چلۆن ناڕهزایهتیهكی سه‌ره‌تایی له ئاست بڕیارێكی ناڕه‌وا له‌سه‌ر به‌ستێنی باروودۆخێكی گونجاو، ده‌توانێ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ په‌یگیری كردنی هه‌موو خواست و مافه پێشێلكراوه‌كانیان به حه‌ره‌كه‌ت ده‌رهێنێ. كه‌وابوو ئه‌گه‌رچی پاشه‌كشه‌ی ڕژیم له بواری گران كردنی قیمه‌تی بێنزین، خۆی سه‌ركه‌وتنێك ده‌بێ بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام ڕوونه كه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ش هیچ كرانه‌وه‌یه‌ك له ژیانی خه‌ڵكدا پێك ناهێنێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ناتوانێ و نابێ له ئاست ئه‌م داخوازیهدا بمێنێته‌وه. درووشمی خه‌باتكارانه پێویسته وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێداویتستیانه بێت.
سێهه‌م، جه‌ماوه‌ریتر بوونه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری ئێران له ڕۆژێكی دیاریكراودا هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان، دیاره ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام نابێ له‌بیرمان چێته‌وه كه ئه‌مه خۆی به‌شێكی چكۆله له‌و توانا به‌رینه‌یه كه له ناخی كۆمه‌ڵگادا شاراوه‌یه. هێشتا ئه‌و جۆره‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هێزی ژنان له ڕیزی ناڕازیاندا به‌شدار نین، هێشتا دانیشتوانی په‌راوێزی شاره‌كان كه زۆرترین زیانه ئابووریه‌كان و ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به‌ر ده‌كه‌وێ وێڕای خه‌ڵكی هه‌ژاری گوندنشینه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رچاو حزووریان نییه. پێویسته بیر له‌و ڕێگایانه بكرێته‌وه كه ده‌توانێ ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌رینه ناڕازیه كه خامۆشن، وره‌ی هاتنه مهیداینان تیدا بخوڵقێ نه‌ك ئه‌وه‌یكه گۆشهنشینتر و پارێزكارتریان كات، به‌جۆرێك كه هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه ئه‌م كاره له توانای ئه‌وان دا نییه. هێندێك زێده‌ڕۆیی سه‌رچاوه‌گرتوو له ڕق و تووڕه‌یی پنگ خواردووی قابیلی ده‌رك، ڕێگا بۆ پیلانگێڕیی دوژمن خۆش ده‌كات.
چواره‌م، ڕێكخراو و ڕێبه‌ری. ئاشكرایه كه ئه‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه به‌رینه له ڕێكخستنی پێویست و ڕێبه‌ری ناسراوی خۆی بێبه‌ریه. به‌ڵام هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا، درێژه‌ی بزووتنه‌وه ڕێگایه‌كه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه. به‌ڵام گه‌یشتن به‌م ئامانجه پێویستی به كاری ئاگاهانه و به‌شداری كردنی چالاكی پێشڕه‌وان، له ڕێزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی خه‌ڵك هه‌یه. تۆڕی گرووپ و كۆڕ و چالاكانی بزووتنه‌وه ڕادیكاڵ و پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له وه‌ها قۆناخێكدا پێویسته لێك نزیك ببنه‌وه و ئیراده‌یه‌كی واحید پێك بێنن. بێ گومان ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه گرینگه له توانای كۆمۆنیسته شۆڕشگێڕه‌كان دایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگا دانه‌بڕاون و به‌رده‌وام به‌شێكی جیانهكراو له ژیانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بوون.