گۆماوی ورمێ لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا بە تەواوی وشک بووه و وێڕای له‌ناوچوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه، گیانی پێنج ملیۆن كه‌س كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
گۆماوی ورمێ لە وەرزی بەهار و زستانی ڕابردوو نزیک به یەک میلیارد میتری سێ جا ئاوی هەبوو، به‌ڵام لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا بە تەواوی وشک بووە. مێهدی زار‌ع، مامۆستای زانکۆ لە ڕۆژنامەی ئێعتماد له‌و باره‌وه نووسیویه: وێنە نوێیەکانی گۆماوی ورمێ نیشان دەدەن کە بەشی باکوور و باشووری ئه‌و ده‌ریاچه‌یه تا ١٧ی خەرمانانی ئەمساڵ وشک بووە و ته‌نیا زه‌وییه‌كی وشكی پڕ له خوێ له وێنه ئاسمانییه‌كان دا ده‌بێندرێت. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وشکبوونەوەی گۆماوی ورمێ مەترسیی زریانی خۆڵ و خوێ بۆ ٥ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ده‌ورووبه‌ری ئەو ده‌ریاچه درووست ده‌كات و سرووشتی ناوچه‌كه له ناو ده‌بات.