به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ئیلامه‌وه، كارێزه‌كانی ئاوی گوندی “قەناتئاوا“ی سەر بە شارۆچكه‌ی “سیروان” له ئۆستانی ئیلام، به‌هۆی خراپی بەڕێوەبردن، گەندەڵی و نەزانی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی وشک بووە.
به وته‌ی هاووڵاتییان، گواستنەوەی ئاوی ڕووبارەکان، لێدانی بیر و گۆڕینی ئاراستەی ئاوەکان لە لایەن ڕژێمەوە، بووەتە هۆی وشکبوونی ئاوی گوند و شارەکان و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به كشتووكاڵی جووتیارانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئاو و وشكه‌ساڵی ئاژه‌ڵدارانی ئیلامی ناچار به كۆچ و فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان كردووه و تا ئێستا چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.