به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كوردستان به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسان و كه‌مته‌رخه‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاست سرووشتی كوردستان، زۆربه‌یان وشك بوون یان ئاوه‌كه‌یان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی گەێشتون، كانی بڵ یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی كوردستان له ناوچه‌ی هه‌ورامان، ئاوه‌كه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه. كانی بڵ پێش ئه‌وه‌ی كه ئاڕاسته‌كه‌ی بگۆڕدرێت، ڕاسته‌خۆ ئاوه‌كه ده‌ڕژایه ناو ڕووباری سیروانه‌وه، به‌ڵام پاش گۆڕینی ڕێڕەوەکه‌ی و ساز كردنی بندئاوی داریان، ئاوه‌كه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و ئه‌گه‌ری وشكبوونی له ساڵانی داهاتوودا هه‌یه.