به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ته‌لایته‌كانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ریاچه‌ی ورمێ له وشكبوونی ته‌واو نزیك بووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگه‌یاند: باكووری ده‌ریاچه‌ی ورمێ ته‌نیا ٤ بۆ ٥ سانتمیتر ئاوی تێدایه و باشووری ئه‌و ده‌ریاچه‌ش، ته‌نیا ١٤ بۆ ١٥ سانتیمیتر ئاوی لێ ماوه و ئه‌و ڕێژه‌ش تا كۆتایی وه‌رزی هاوین به ته‌واوی وشك ده‌بێت. وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ كاره‌ساتی ژینگه‌یی لێ ئه‌بێته‌وه و چالاكانی ژینگه‌یی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌رده‌لوولی خوێ، له‌ناوچوونی كه‌شاوه‌رزی و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س هۆشداریان به حكوومه‌ت داوه.