به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، تاڵاوی هه‌شیلانی كرماشان به هۆی ناكارامه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه وشكبوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له مانگەکانی ڕابردوودا ئاوی ئه‌و تاڵاوه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هوشداری ژینگه پارێزان سه‌باره‌ت به وشكبوونی ئه‌و تاڵاوه، له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه بایه‌خ به هوشدارییهكانیان نه‌درا و ئێستا دۆخی ئه‌و تاڵاوه قه‌یراناوییه. هه‌روه‌ها ئاوی به‌ندئاوی “گاوشان” كه به‌شێك له ئاوی پارێزگای كرماشان و سنه له ئه‌و به‌ندئاوه دابین ده‌كرێت، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له مانگەکانیداهاتوودا وشك ببێت.
