به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندئاوی به‌رده‌ڕه‌شی دێولان، به هۆی نه‌بوونی باران و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وشك بوو.
به پێی ڕاپۆرتەکان، به‌ندئاوی به‌رده‌ڕه‌شی دێولان، ١٨ ساڵ پێش ئێستا به مه‌به‌ستی به كار هێنانی باشتری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی شاری دێولان و گونده‌كان ساز كرا، به‌ڵام به هۆی به كار هێنانی زیاتر له پێویستی ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه و هه‌روه‌ها له خواره‌وه بوونی ڕێژه‌ی بارینی باران له كوردستان و ناوچه‌كه، ئه‌و به‌ندئاوه وشك بووه. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها ساز كرانی ژماره‌یه‌كی زۆر بیری ئاو له كوردستان، زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان وشك بوون و دۆخی ژیانی خه‌ڵك له خراپیدایه.
