لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران نزیک دەبینەوە. ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا، ڕۆژێکی تایبەت لە گشت ناوچەکان بۆ هەموو ئاستەکانی خوێندن دیاری نەکراوە. بەم زووانە زیاتر له ١٥ ملیۆن خوێندكاری منداڵ و تازه‌لاو و نزیك به ٤ ملیۆن خوێندكاری زانكۆ وێڕای یه‌ك و نیو ملیۆن موعه‌لیم و ده‌یان هه‌زار مامۆستای زانكۆ، ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێده‌كه‌ن. ئه‌وانه به‌شێكن له‌و زیاتر له ٢٠ ملیۆن منداڵه‌ی كه توانیویانه بڕۆنه مه‌دره‌سه‌كان. ئه‌م جەمعییەتە ملیۆنیه به‌و مه‌به‌سته ڕوو ده‌كەنە ناوه‌نده‌كانی ئامووزشی كه بتوانن زانست و تێكنیكی سه‌رده‌م فێربن و له داهاتوودا بۆ خزمه‌ت به خۆیان و كۆمه‌ڵ كه‌ڵكی لێوه‌رگرن. ئه‌م خوێندكارانه به‌شێكن له منداڵان و تازه‌لاوانێك كه توانای ڕۆیشتن بۆ ئه‌و ١٢ هه‌زار مه‌دره‌سه خسووسییه و هه‌زینه‌ی ده‌یان ملیۆن تمه‌نی ئه‌م ناوه‌ندانه‌یان نییه و له مه‌دره‌سه دهوڵهتییهكاندا ناونووسیان كردووه. لە مەدرەسە دەوڵەتییەکاندا بە شێوەی ڕەسمی قەرار نییە لە خوێندکاران پارە وەربگرن. بەڵام دایک و باوکی خوێندکاران ناچار دەکەن لەژێرناوی “بەشداریی نەتەوەیی” و یان “یارمەتیدانی مەدرەسە” دوو تا سێ ملیۆن تمەن بدەن. ئەم بڕە پارەیە لە پەنا هەموو خەرجییەکانی دیکەی خوێندنی ڕۆڵەکانیان، بۆ بنەماڵە هەژارەکان قورسە.
له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تا به‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بواری په‌روه‌رده و بارهێناندا زاڵ بێت. ڕژیم بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه و ڕێگری له شكستی دین له به‌رامبه‌ر زانست‌دا، مه‌دره‌سه‌كانی كردووه‌ته ناوه‌ندی فێربوونی ئایین و خورافه و ناوه‌ندی له‌به‌ركردنی بابه‌تی بێ ناوه‌رۆك. له‌م شوێنانه‌دا له جیات ئه‌وه‌یكه یارمه‌تی منداڵان و تازه‌لاوان بدرێت تا خۆیان و جیهانی ده‌ورووبه‌ریان وه‌ك خۆی بناسن، خوێندكاران ناچار ده‌كه‌ن تا مێشكیان به بابه‌تی بێ ناوه‌رۆك و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ زانستی دونیای ئه‌مڕۆ پڕ بكه‌ن. له مه‌دره‌سه و ناوه‌نده ئامووزشیهكانی ئێران له جیات ئه‌وه‌یكه دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی زانست و كۆمه‌ڵێك مه‌علووماتی ئینسانی ببێته ئامانجی فێركردن و خوێندكاران له دوایین پێشكه‌وتنی زانست و گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری ئاگادار كه‌نه‌وه، قه‌باره‌یه‌كی قورس له خورافاتی مه‌زهه‌بی له ڕێگه‌ی كتێب و سه‌رچاوه ئامووزشیهكانهوه به‌سه‌ریان دا ده‌سه‌پێت.
خوێندكاران هه‌ر له یه‌كه‌مین ساڵه‌كانی خوێندن و مه‌دره‌سه‌یان ده‌بێ فێری نوێژ و ڕۆژوو گرتن بن و له‌گه‌ڵ نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ران و ئیمامان ئاشنا بن. كچان ده‌بێ فێربن كه به ڕه‌گه‌زی دووهه‌م بوون، به بێ مافیی تۆخ و به سووكایهتیهك كه كتێبی ئاسمانی بۆی به دیاری هێناون، عاده‌ت بگرن. ده‌بێ فێربن كه چۆن له ژێر عه‌با و مهقنهعهدا قژیان داپۆشن. زیره‌كترین و به‌تواناترین خوێندكاره‌كان ده‌بێ ببنه حافزانی قورئان.
كتێب و بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌كان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی داهێنان و زه‌وق و هونه‌ری خوێندكار بوونه‌ته ئامرازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خورافات. ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبانه به كێشه و پێداویستیه‌كانی لاوان هیچ بایه‌خیه‌ك نادات. خوێندكاران بۆ وه‌رگرتنی نۆمرهی قه‌بووڵی و تێپه‌ڕكردنی قۆناخه‌كانی خوێندن، بابهتهكان به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ چێژیهكی لێوه‌رگرن یان هه‌ستی ئه‌ده‌بیان ببزوێنێ، ته‌نیا له‌به‌ری ده‌كه‌ن. كتێبه مێژووییه‌كان نه ته‌نیا خوێندكاران له‌گه‌ڵ مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌وپێش چوونی كۆمه‌ڵگا ئاشنا ناكه‌ن به‌ڵكوو به ده‌ست تێوه‌ردان له مێژوو و ئاواژوو نیشاندانی ڕووداوه مێژووییه‌كان و بایه‌خدانی یه‌ك لایه‌نه به كه‌سایه‌تیه مێژووییه‌كان، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رده‌می كۆمهڵایهتیهك كه تێیدا سه‌ریان هه‌ڵداوه، خوێندكاران له هه‌ر چه‌شنه ڕاست بینیهك دوور ده‌خه‌نه‌وه و مه‌یل بۆ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه مێژووییه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن. فێربوونی زمانه بیانییەکان له نه‌بوونی پێوه‌ر و ڕه‌وشتی فێر كردنی ستاندارد و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بووه‌ته كارێكی دژوار و تاقه‌ت پڕووكێن.
ئاشكرایه، له چوارچێوه‌یه‌كدا كه كۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ریدا زاڵه، كه‌ش و هه‌وایه‌ك كه پڕه له قسه‌و باسی دینی و بابه‌تی دابڕاو له خواست و ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خوێندكاران، كلاسی ده‌رس و مه‌دره‌سه هیچ خۆشیه‌كی بۆ خوێندكاران نامێنێت و ده‌بێته شوێنێكی داخراو و جاڕزكهر.
هه‌روه‌ها، شێوازی وتنه‌وه‌ی دهرسهكانیش كه‌م و كوڕییان كه‌م نییه. لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روون ناسان نیشانی داوه كه لاوان بۆ په‌روه‌رده كردنی هێزی عه‌قڵانیی خۆیان، پێویستیان به شوێنی كاری جه‌معی هه‌یه تا له‌وێدا بتوانن پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی زانست قسه و باسی هاوبه‌ش بكه‌ن و به‌كۆمه‌ڵ هه‌وڵی بۆ بده‌ن. خوێندكاران وێڕای فێربوونی زانست و تێكنیك، پێویسته ئازادانه فكر و تێبینییهكانی خۆیان ده‌ربڕن و به ئه‌زموونی خۆیان به‌شێك له په‌یوه‌ندی و فهرزیاتی زانستی كه له مێشكیاندایه، تاقی كه‌نه‌وه. به‌ڵام له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی خوێندكاران له كلاسه‌كانی خوێندن، نه‌بوونی كاتی پێویست و كه‌مبوونی تاقیگه و كارگه یان نه‌بوونی ئیمكاناتی ستاندارد له شوێنه ئامووزشیهكان، موعه‌لیمان بوونه‌ته بنه‌مای هه‌موو ئامووزش و فێركاریهك له ئێران. له ڕاستیدا، ئه‌م شێوه‌كاره مه‌جال و ده‌رفه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ی جه‌معی و تاوتۆێ كردنی بیروڕا و به‌شداری له بوواره جۆراوجۆره‌كان له خوێندكاران ده‌ستێنێته‌وه و ناچاریان ده‌كات تواناكانیان ته‌نیا بۆ له‌به‌ركردنی قسه‌وباسی موعه‌لیم بخه‌نه گه‌ڕ.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، ئه‌زموونی ٤٢ ساڵی ڕابردوو به سه‌رانی ڕژیمی نیشان داوه كه منداڵان و تازه‌لاوان به‌شێك له ده‌رسه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان نه‌ك له مه‌دره‌سه‌كان به‌ڵكوو له بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵدا فێر ده‌بن و له‌م دهرسانهشدا مرۆڤایه‌تی، سێكۆلاریزم و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌هێزه. بەم هۆیەوە پڕۆژە پەروەردەییەکانی ڕژێم یەک لەدوای یەک شکستیان هێناوە. به‌جۆرێك كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئایین و مه‌زهه‌ب له‌ناو لاوان‌دا بووه‌ته یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی باروودۆخی كۆمه‌ڵایەتیی ئێستای ئێران.