ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان قه‌راره وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ گرووپی ئیسلامیی تاڵه‌بان له ده‌وحه پێته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ستپێبكات. هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت به سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی “شۆرای ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی” ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشته ده‌وحه. پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش له دانیشتنی ده‌ستپێكی ئه‌م وتووێژانه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن. تاڵه‌بانیش ڕۆژی پێنجشه‌ممه به ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه له‌م وتووێژانه‌دا به‌شداری بكات. له به‌یانییه‌كه‌دا هاتووه كه: “به پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان تاڵه‌بان و ئه‌مریكا، ئاماده‌ن كه له دانیشتنی كرانه‌وه‌ی وتووێژی نێوان ئه‌فغانه‌كان به‌شداری بكه‌ن و بڕیاری به‌ره‌وپێش بردنی وتووێژه‌كانیان، له چوارچێوه‌ی بایه‌خه ئیسلامیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات بۆ پێكهێنانی نیزامێكی ئیسلامیی ڕاسته‌قینه، داوه“. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه ته‌وه‌ری وتووێژی تاڵه‌بان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی و دانیشتنی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌وان هاتووه‌ته ئاراوه.
له‌و موعامه‌له و سات و سه‌ودایه‌دا كه ناوی “وتووێژ“یان له‌سه‌ر داناوه و قه‌راره له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئه‌فغانستان بڕیار بدرێت، زۆرێك له لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارن، بێجگه‌له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان. واته ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ساڵی ١٩٩٦ه‌وه تا ٢٠٠١ كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌لقاعیده هێرشی كردبووه سه‌ر بۆرجه‌كانی ناوه‌ندی ئابووریی ئه‌مریكا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوشتار و وه‌حشیگه‌ریی گرووپی تیرۆریستیی تاڵه‌بان، ژیانێكی فه‌لاكه‌تباریان به‌سه‌ردا سه‌پا و شایه‌تی كوشتار و ئه‌شكه‌نجه و شه‌للاق و سه‌نگسار و ئێعدام و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسا پرتووكاوه ئیسلامیه‌كان بوون. تاڵه‌بان ڕایگه‌یاندووه كه یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێستای ئه‌فغانستان كه له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌فغانستاندا سه‌پاوه، قه‌بووڵی نییه و پێویسته یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ به ڕه‌چاو كردنی پێوه‌ر و بایه‌خه ئیسلامیه‌كان دابڕژێته‌وه. گرووپی تاڵه‌بان به بێ ئه‌وه‌یكه پوانێكی دابێت هه‌تا ئێستا به به‌شێك له خواسته‌كانی خۆی له‌و وتووێژانه‌دا گه‌یشتووه. “شۆرای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان” ڕایگه‌یاند كه به پێی ڕێكه‌وتنی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی نێوان ئه‌مریكا و تاڵه‌بان، نزیك ٥ هه‌زار و ٥٠٠ زیندانیی تاڵه‌بانی ئازاد كردووه. له‌گه‌ڵ ئازادكرانی ئه‌م زیندانییه شه‌ڕانشویانه، تاڵه‌بان توانیویه‌تی دیسان ئه‌وان له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا به‌كار بێنێته‌وه و هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی به ئۆپراسیۆنه نیزامیه‌كانی داوه. ئه‌م گرووپه جه‌نایه‌تكاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، دوو ڕۆژ به‌ر له وتووێژه‌كان، به مه‌به‌ستی نواندنی هێزی خۆی له وتووێژه‌كاندا، به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی به‌هێز له مه‌سیری كاروانی جێگیری سه‌رۆك كۆماری، له چوارچێوه‌ی ئه‌منیی كابۆل، پتر له ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نیی كوشت و ٣٩ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد و زیانێكی فراوانی به ماڵ و دووكانه‌كانی خه‌ڵك گه‌یاند.
ده‌وڵه‌تی ترامپ كه دوو ساڵه هه‌وڵ ده‌دات تا له سه‌روبه‌ندی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردندا، به‌ستێنی ڕاگه‌یاندنی وه‌ها موعامه‌له‌یه‌ك ئاماده بكات، هیچ به‌لایه‌وه گرینگ نییه ك له‌و موعامه‌له‌یه‌دا، دیسان چ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌فغانستان دێت. بۆ ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێ “ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له ئه‌فغانستان كه‌م كردووه‌ته‌وه“. بۆ ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی پووشاڵیی محه‌ممه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نیش كه ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له ئاست وتووێژه‌كان ده‌ربڕیوه و له ڕێگه‌ی سازش له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان و پشت به‌ستن به هێزه ئه‌منییه‌كان، بیر له پاراستنی به‌شێك له ده‌سه‌ڵات ده‌كاته‌وه، چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان هیچ گرینگیه‌كی نییه. ئه‌و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه “هیچكات له‌سه‌ر هێزی ئه‌منیی ئه‌فغانستان موعامه‌له ناكات“. به‌ڵام بێ گومان وه‌ها ده‌وڵه‌تێكی بێ ئیعتبار و بێ پشتیوانه‌ی خه‌ڵك، له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان، ناتوانێ به‌ربه پێشڕه‌ویی سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رست و دژه‌مرۆییه‌كانی تاڵه‌بان له ده‌سه‌ڵات بگرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان هیچ تازه نیین. سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان هیچ كات مزگێنیده‌ری ئازادی و ئه‌منییه‌ت و ڕێفاه نه‌بووه. ئه‌مریكا له ده‌یه‌ی ٨٠ی زایینیه‌وه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ته‌كانی خۆی له به‌رامبه‌ر یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت، ده‌ستی دایه پێكهێنان و به‌هێز كردنی گرووپه تیرۆریستیه ئیسلامیه‌كان و پاش لێكهه‌ڵوه‌شانی ئه‌و بلۆكه، به‌ئامانجی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌جیبوڵڵا، به پشتیوانی گرووپه ڕه‌نگاوڕه‌نگ و گه‌نده‌ڵه ئیسلامیه‌كان، له ساڵی ١٩٩٦ گرووپی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات دانا. له ئێستاشدا له‌و موعامه‌له‌یه‌دا، ئه‌مریكا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دووباره به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی تاڵه‌بان نییه. ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تیی ئۆرووپاش له وه‌ها وتووێژێك پشتیوانیی كردووه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و ده‌خاڵه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێزانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیان له شه‌ڕ و ناسه‌قامگیریی ئه‌فغانستان دایه و هه‌روه‌ها به‌سه‌ره‌نجدان به ماهیه‌تی دژه مرۆیی لایه‌نه‌كانی ئه‌م وتووێژه، دوورنه‌ما و ئاسۆیه‌ك بۆ كۆتایی شه‌ڕ و جه‌نایه‌ت له‌م وڵاته، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ر وه‌ها وتووێژێك به سه‌ره‌نجامیش بگات، نابیندرێ.
ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تی بێ بنه‌مای ئه‌شره‌ف غه‌نی و گرووپی تاڵه‌بان و باقی ڕه‌وته ئیسلامیه‌كانی ناو ئه‌فغانستان له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا نیشانیان داوه كه هه‌رهه‌موویان به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی خۆیانه‌وه‌ن و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یان هه‌تا ئێستا له گیان و ماڵی جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو و هه‌ژاری ئه‌فغانستان مایه‌یان داناوه. له‌و نێوه‌دا ژنانی ئه‌فغانستان كه تابه‌ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین قوربانیانی ئه‌م وه‌حشیگه‌ری و به‌ربه‌ریه‌ته بوون، به ده‌یان جار نیگه‌رانیی و دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره وتووێژانه ڕاگه‌یاندووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه باش ده‌زانن كه ئه‌وه هه‌ر ئه‌و تاڵه‌بانه‌یه كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا، ژنان و منداڵانی له هه‌موو مافه ئیسانیه‌كان و له كار و له فێربوون و له هه‌موو جۆر ئازادییه‌ك بێبه‌ری كردبوو. نوێنه‌ری سه‌ره‌كیی تاڵه‌بان له وتووێژی “ئاشتی“دا وتبووی كه له ئه‌فغانستان، له‌ژێر ناوی مافی ژن، هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدانی فه‌حشا له‌ئارادایه. تاڵه‌بان ئێستاش له‌سه‌ر سه‌قامگیر كردنی كۆماری ئیسلامی و داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای دژه ژن و كۆنه‌په‌رستانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پێداگری ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌م گرووپه، ئازادی و مافێك كه ژنان به هێزی خه‌باتی خۆیان و پیاوانی ئازادیخواز به‌ده‌ستیان هێناوه، له‌ده‌ستی ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وان مافی خۆیانه كاتێك كه ده‌ڵێن “چۆن له ئاشتییه‌ك نه‌ترسێین كه فێركردن و كار له ئێمه ده‌ستێنێته‌وه؟“
تاڵه‌بان به‌رهه‌می سیاسه‌تی داگیركارانه‌ی زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌دارییه و وه‌ك باقیی گرووپ و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كانی جیهان، ته‌نیا له ڕێگه‌ی وه‌حشیگه‌ری و جه‌نایه‌ت و كوشتار، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌پارێزێ. ئه‌مریكا و باقیی زلهێزه ئیمپریالیسته‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ناوچه‌كه، ئه‌و ڕه‌وتانه به‌كار دێنن و سیاسه‌تی تیرۆر و كوشتار درێژه پێده‌ده‌ن. بێگومان، جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئه‌فغانستان و باقیی وڵاته‌كان، ته‌نیا به هاتنه مه‌یدان و پێكهێنانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به ئاراسته و ستراتێژی ڕادیكاڵ، ده‌توانن ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته‌كان و ده‌وڵه‌تانی پارێزه‌ریان ناچار به پاشه‌كشه بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دامه‌زرێنن.