کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی مۆحسێن فه‌خری زاده‌، كارناسی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی

FAXRIZADEH2 1

ڕۆژی ههینی ٧ی مانگی سهرماوهز، مۆحسێن فهخری زاده، سهرۆكی ڕێكخراوی لێكۆڵینهوهو داهێنانی وهزارهتی دیفاع، لهئۆپراسیۆنێك دا لهئابسهردی دۆروود لهگهڵ یهكێك لهپارێزهرهكانی كوژران. ئهو زانیاریانهی كهبوون بههۆی سهرگرتنی ئهم ئۆپراسیۆنه، چۆن بهدهست هاتبوون؟ شێوازی ئهنجام دانی ئۆپراسیۆنهكهو ههڵاتنی هێرشبهرهكان، ههر ههمووی نیشانهی بهرنامهڕێژییهكی ورد و كار لهسهر كراوه‌. ئهگهر ئهم ڕووداوهئهوجۆرهی كهسهرچاوهكانی ڕژیم باسی لێدهكهن، ڕووی دابێت، لهدوو ڕوانگهوهجێگای ههڵسهنگاندنه‌:

یهكهم، كوژرانی كارناسێكی ئهتۆمی و مووشهكی، شكستێكی گهورهبۆ بهرهوپێش بردنی پڕۆژهنیزامییهكانی كۆماری ئیسلامی بهحیساب نایه، لهبهر ئهوهیكهپڕ كردنهوهی جێگاكهی ناتوانێ كارێكی زۆر دژوار بێت. بهڵام بهر لهههموو شتێك، نیشانهی پووشاڵی بوونی توانای كۆنتڕۆڵ و چاوهدێریی ئهمنییهتیی ڕژیمهكهبهردهوام ههوڵ دهدات، ڕادهی كارایی و ئۆتۆریتهی خۆی لهم بوارهدا، بهڕووی خهڵك بكێشێ. بۆ دهزگا نیزامی و ئهمنییهتییهكانی ڕژیم، ئاسانهكهداوود ڕهفیعی، ههڵسووڕاوی كرێكاری، بهتۆمهتیسووكایهتیبهعهلی رهبیعی، وهزیری پێشووی كار، لهدادسهرای ئێوین وهبهر شهللاق بدهن، جهنایهتێك كهڕۆژی ڕابردوو ئهنجام درا. بۆ كۆماری ئسیلامی كوشتنی بهندكراوانی دهست بهستراو لهناو زیندانهكان و ئهشكهنجهی خۆفناك ئاسانه، بهڵام پاراستنی گیانی كارناسانی گرینگترین و پڕخهرجترین پڕۆژهنیزامییهكانی، دژواره‌. بهند كردنی نهرگس محهممهدی و نهسرین ستودهئاسانه، بهڵام لهپاراستنی گیانی مۆرهسهرهكییهكانی وهك قاسم سولهیمانی و ئهبومۆههندێس و فهخری زاده، داماوه‌. لهشكرهكانی، دهتوانێ لهسهر شهقامهكان، لهگیانی ڕیزی ناڕهزایهتیی ئاشتی خوازانهی خهڵك بهردات، بهڵام لهبهرامبهر تیمێكی عهمهلییاتی دا، كهبهڕۆژی ڕووناك، سهر ڕێگای زانا ئهتۆمییهكهی دهگرن، دهیكوژن و بهر لهوهیكه‌ “سهربازانی گۆمنامی ئیمامی زهمانبگهنێ، شوێنهكهجێ دێڵن، داماو و بێتوانایه‌. لێشاوی ههڕهشهی پووشاڵیی خامنهیی و فهرماندهكانی سپا و كاربهدهستانی دهوڵهت، لهڕۆژی پاش ڕووداوهكهدا، بههیچ شێوهیهك ناتوانێ ئهم بێ تواناییهداپۆشێت. ئهمجۆرهعهمهلییاتانهكهههتا ئێستا نموونهی هاوشێوهشی زۆر بووه، ئهفسانهی بههێز بوونی سیستمی ئیتلاعاتیی كۆماری ئیسلامی، كهبهردهوام خهڵكی پێ دهترسێنن، دهردهخات. ئیسماعیل بهخشی، كرێكاری خهباتكاری ههفت تهپهلهتویتێكدا لهمبارهیهوهنووسیی:

كاتێك هێزهئیتلاعاتییهویشیارهكان، كهلهگوێی خۆمان بهئێمهنزیكترن، بهخۆشحاڵی و شانازیهوه،لهشۆوهكانی ههواڵدا، منی كرێكاریان وهك سیخوڕی ترامپ و نهتانیاهو بهخهڵك دهناساند، دهبوو شایهدی وهها سهرشۆڕیهكیش بین بۆیان“.

بهڵام ئهگهر سیستمی زانیاری و ئهمنییهتیی كۆماری ئیسلامی بهمجۆرهبێتوانایه، لهبهرامبهردا، بێشهرمیی ئهم ڕژیمه،هیچ سنوورێك ناناسێت. لهحاڵێكدا كههاوكات لهگهڵ كوژرانی مۆحسێن فهخری زادهو پاسهوانهكهی، موحاكهمهی دیپلۆماتێكی باڵای ڕژیم، كهلهباڵوێزی كۆماری ئیسلامی لهئۆتریش كاری دهكرد، لهدادگایهكدا لهوڵاتی بێلژیك، بهتاوانی ههوڵ دان بۆ بۆمب نانهوهلهدانیشتنی ڕێكخراوی مۆجاهێدینی خهلق لهئارا دابوو، كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی باسیان لهپێویستیی دادخوازی لهناوهندهنێونهتهوهییهكان، لهپهیوهند لهگهڵ كوژرانی فهخری زادهدهكرد!

دووههم، بهڵام لهڕوانگهیهكی دیكهشهوهدهكرێ كوژرانی مۆحسێن فهخری زادهههڵسهنگێندرێ. لهماوهی یهك حهفتهی ڕابردوودا، شایهدی زنجیرهیهك ڕووداوین لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، كهئهگهر بهجۆرێك لهگهڵ یهكتر پهیوهندییان ههبێت، نیشانهی ڕووداوێكی گرینگهكهلهپشت پهردهوهبهرنامهی بۆ دادهڕێژرێ: كردهوهی نائاسایی لهسهر كار لابردنی وهزیری بهرگریی ئهمریكا، لهحاڵێكدا كهكهمتر لهدوو مانگی بۆ كۆتایی دهورهی سهرۆك كۆماری ترامپ ماوه، پێش بینییهكانی چاپهمهنییهپڕ تیراژهكانی ئهمریكا سهبارهت بهئهگهری هێرشی ئیسرائیل بۆسهر دامهزراوهئهتۆمییهكانی ئێران، ناردنی بۆمب هاوێژی ب ٥٢ی ئهمریكا بۆ ناوچهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، گهڕانهوهی ناوی فڕۆكهبهری ئهرتهشی ئهمریكا بۆ كهنداو، دیداری نهێنیی و نائاسایی ناتانیاهو، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل، لهگهڵ وهلیعههدی عهرهبستانی سعوودی و وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لهوڵاتی عهرهبستان، كهناتانیاهو حاشای لێنهكرد، و سهرهنجام كوژرانی مۆحسێن فهخری زاده‌. لهم پهیوهندهدا، دهتوانین بڵێین كهترامپ لهمانگهكانی كۆتایی دهسهڵاتهكهیدا بهنیازهدهوڵهتی جۆو بایدێن لهبهرامبهر كۆمهڵێك كردهوهی ئهنجام دراودا دابنێت كهپاشگهز بوون لێیان بۆ بایدێن دژوار بێت. ئایا ههمووی ئهوانهئاڵقهی تێكههڵكێشراوی زنجیرێك نین كهقهرارهسیاسهتێكی دیاریكراو پێك بێنن؟ بێگومان ئهوهپرسیارێكی واقعییه، كهههڵبهت زانیاریی پێویست بۆ گهیشتن بهوڵامی بڕاوه، له بهر دهست نییه‌. بهڵام بهو پێناسهیهی كهلهكۆماری ئیسلامی ههمانه، دهزانین كهچوونهسهرهوهی گرژییهكان و خوڵقانی كهش و ههوای جهنگی لهناوچهكه، ئهگهر بۆ خهڵكی ئێران نائهمنی و ههژاریی زیاتری بهدواوهدهبێ، ههر وهك ههمیشه، یارمهتیدهری كۆماری ئیسلامی دهبێت تا لهم ڕێگهوهقهیرانهناوخۆییهكانی خۆی پێ سووك بكات و درێژهبهدهسهڵاتهكهی بدات. لهباروودۆخێكدا كههێزهكانی كۆماری ئیسلامی لهسووریهلهژێر گوشاری هێرشهیبهردهوامی ئهرتهشی ئیسرائیل دان، لهباروودۆخێكدا كههێشتا ئاسۆی لاچوونی گهمارۆكان، پاش هاتنهسهر كاری بایدێن ڕوون نییه، لهباروودۆخێكدا كهخهڵك لهههژاری و برسییهتی و تهڵهفاتی كۆرۆنا وهگیان هاتوون و ڕژیم ههموو ساتێك چاوهڕوانی ههڵچوونی تووڕهیی خهڵكه، لهوهها باروودۆخێكدا بهكردهوهدهرهێنانی سێناریۆی ئاژاوهگێڕانه‌‌، بۆ دهرباز بوون لهو گێرهوكێشانهی كهگرفتاری بووه، دوور لهچاوهڕوانی نییه‌.