ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان ڕۆژی موعه‌لیمه له ئێران. له ڕوانگه‌ی موعه‌لیمانی خه‌باتكاره‌وه بۆنه‌ی ڕۆژی موعه‌لیم، ڕۆژی گیان به‌ختكردنی “ئه‌بولحه‌سه‌ن خانعه‌لی” موعه‌لیمی ٢٩ ساڵه‌ی ده‌رسی فه‌لسه‌فه و زمانی عه‌ره‌بییه. ئه‌م موعه‌لیمه خه‌باتكاره ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ساڵی ١٣٤٠ی هه‌تاوی، له لایه‌ن سه‌رۆكی كهڵانتهریی بههارستانهوه ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی به‌ختكرد. له‌و ڕۆژه‌دا هه‌زاران موعه‌لیم له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی حقووقه‌كانیان له به‌رامبه‌ر “مه‌جلیسی شۆرای میللی” ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه.
پاش ئه‌م ڕووداوه و درێژه‌ی خۆپیشاندان و مانگرتنی موعه‌لیمان له ڕۆژانی دواتردا، چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له بواری حقووقی موعه‌لیمانه‌وه به‌سه‌ر ڕژیمی شادا سه‌پا و ڕۆژی ١٢ی مانگی گوڵان، واته ڕۆژی كوژرانی “خانعه‌لی” وه‌ك ڕۆژی موعه‌لیم ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا لایه‌نگرانی ڕاسته‌قینه‌ی ئازادی و جه‌ماوه‌ری موعه‌لیمانی خه‌باتكار، ئه‌م ڕۆژه به‌و ئیعتباره‌وه به ڕۆژی موعه‌لیم پێناسه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له ڕوانگه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه، بۆنه‌ی ڕۆژی ئێرانیی موعه‌لیم، بۆ تیرۆری “مۆرته‌زا موته‌هه‌ری”، ئاخوندی ئیدێئۆلۆگی ڕژیمی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ڕۆژی ١١ی گوڵانی ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی به ده‌ستی گرووپی “فۆرقان” له تاران تیرۆر كرا و هه‌واڵی مه‌رگی پاش یه‌ك ڕۆژ ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڵام له ئاستی جیهاندا ٥ی ئۆكتۆبر وه‌ك ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم دیاری كراوه. ئه‌مڕۆژه له ساڵی ١٩٩٤ی زایینی‌دا له لایه‌ن ڕێكخراوی زانستی، كلتووری و په‌روه‌رده‌یی سه‌ربه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ) و ڕێكخراوی جیهانیی كار (ئای ئێڵ ئۆ)، وه‌ك ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم ناودێر كرا. ئامانجی دیاری كردنی وه‌ها ڕۆژێك “پێ‌زانین و بایه‌خ دان به موعه‌لیمان و تاوتوێ كردنی كێشه‌كانیان، له سه‌رتاسه‌ری جیهان” ڕاگه‌یه‌ندرا.
به پێی ئاماره‌كانی “یونسكۆ” یه‌ك سێهه‌می موعه‌لیمان له ئاستی جیهاندا له ژێر هێڵێ هه‌ژاریدا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه سه‌رمایه‌داران، زانست، وه‌ك كاڵا ده‌فرۆشن و له زه‌حمه‌تی موعه‌لیمانه‌وه، سوودی كهڵان ده‌خه‌نه گیرفانیانه‌وه. ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم بۆ كرێكارانی وشیار، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بێ مافیانهیه كه به‌سه‌ر گشت زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه، ڕێزگرتن له خه‌باتی ئه‌وانه دژبه‌م بێ مافیانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌وان و زه‌رووره‌تی دیفاع له خواسته‌كانیانه.
له‌و جێگه‌وه كه یه‌كه‌مین چه‌خماخه‌كانی بیركردنه‌وه، له مهدرسهكانهوه لێده‌درێ و ده‌پشكوێ، جیهانی ئه‌مڕۆ پتر له هه‌موو كاتێك پێویستی به موعهلمانی شاره‌زا، ئاسووده خه‌یاڵ، بێ دڵه‌ڕاوكێ و ئینسان میحوه‌ر هه‌یه. به‌ڵام ئایا له ئێران، حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی موعه‌لیم، ئه‌وجۆره‌ی كه شیاوه، ده‌پارێزرێ؟ ئایا موعه‌لیمان، كه له توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگان، وه‌ها بایه‌خێكیان پێده‌درێ كه نیگه‌رانی پێداویستیه ماددیه‌كانیان نه‌بن و به بێ خه‌م، خه‌ریكی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانست و تێگه‌یشتنی خۆیان بن؟ حه‌قیقه‌تی ژیانی ڕۆژانه‌ی موعه‌لیمان، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه زۆربه‌یان، پتر له‌وه‌یكه بیر له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی زانست و شاره‌زایی خۆیان بكه‌نه‌وه، به‌ناچار، بیر له دیتنه‌وه‌ی كاری دووهه‌م و سێهه‌م ده‌كه‌نه‌وه. پتر له سێ چواره‌می موعه‌لیمانی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دان و باقیهكهشیان به پیشه‌ی دووهه‌م و سێهه‌م و داهاتی هاوسه‌ره‌كانیان، خۆیان له ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌رباز كردووه. له په‌نا ئه‌و ده‌سته‌یه له موعه‌لیمانی زه‌حمه‌تكێش، كۆمه‌ڵێك سیخۆڕ و بارهاتووی حه‌وزه‌ی دژه عیلمیه، حزووریان هه‌یه كه به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی دژه كلتووری و سووكایهتیهكانی ڕژیمن له ناوه‌نده‌كانی فێركردندا. باروودۆخی بژێوی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو یه‌كجار دڵته‌زێنتره. موعهلمانی خانه‌نشینكراو، كه ته‌مه‌نی لاوی و نێوانساڵیی خۆیان، خستووه‌ته خزمه‌ت بابه‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانی ئه‌م وڵاته و له‌م ڕێگایه‌دا ههمووجۆر دژوارییهكییان ته‌حه‌مول كردووه، له كاتی به‌ساڵاچوویی و پیریدا، له جیات به‌هره‌مه‌ند بوون له ئاسایش و ئاسووده‌یی، له‌وپه‌ڕی ده‌ستكورتی و هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ڵام كێشه‌ی ژیانی ئه‌م به‌شه هه‌ژاره‌ی كۆمه‌ڵگا، ته‌نیا ئه‌وه نییه كه له ژیانێكی شیاو، به‌هره‌مه‌ند نین، به‌ڵكوو ئه‌وان ناچار ده‌كرێن كه په‌ره‌پێده‌ری په‌روه‌رده و بارهێنانێك بن كه به‌ته‌واو مانا ئاوێته‌ی خورافه و كۆنه‌په‌رستییه. یه‌كێك له ئازاره گه‌وره‌كانی موعه‌لیمانی شه‌ریف و خه‌باتكار، ڕه‌خنه‌كردنی ئایین له بابه‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان دایه. موعه‌لیمانی ئێران مه‌حكوومن به‌وه‌یكه له نزیكه‌وه شایه‌دی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕژیم له ناوه‌نده‌كانی فێركردن، له‌وانه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، ناردنی خوێندكاران بۆ بینینی به‌ره‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق له‌ژێرناوی “كاروانی ڕاهیانی نوور” و هێتر بن. وه‌ها باروودۆخێكه كه جه‌سته‌ی موعه‌لیمان ماندوو و شه‌كه‌ت و ده‌روونیشیان په‌رێشان و پڕ له ئازار ده‌كات.
موعه‌لیمانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان بۆ سه‌رووی هێڵی هه‌ژاری، به‌هره‌مه‌ند بوون له بیمه‌ی كارامه، هاوسانسازیی حقووقی خانه‌نشینكراوان و دامه‌زراوان، دابین كردنی ژیانی خانه‌نشینكراوان و له‌به‌رچاوگرتنی كه‌رامه‌تی ئینسانییان، به‌هره‌مه‌ند بوونی گشت منداڵان له فێركردنی ستاندارد و به‌خۆڕایی به‌تایبه‌ت له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان، ستاندارد و ئیمه‌ن كردنی مه‌دره‌سه‌كان، به‌هره‌مه‌ند بوونی خوێندكاران له ئیمكاناتی سه‌رگه‌رمی و كلتووری و ڕاگرتنی سیاسه‌تی پووڵ ده‌رهێنان له فێركردن و كۆتایی هێنان به په‌روه‌نده‌سازی و ئه‌منییه‌تی كردنی چالاكیی موعهلیمانن.
موعه‌لیمانی زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌شی ئێران، ئه‌و مرۆڤه شهریفانهن كه خواستی عادڵانه‌یان هه‌یه و شیاوی به‌ربڵاوترین و په‌یگیرترین پشتیوانین. كۆماری ئیسلامی له‌جیات پێڕاگه‌یشتن به خواسته ڕه‌واكانیان، به زیندانی كردن و ده‌ركردنیان، وڵامییان ده‌داته‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و سهركوتگهریهك، خه‌باتی موعه‌لمیان بۆ گه‌یشتن به خواستی ڕه‌وا و عادڵانه‌یان و بۆ ئازادیی هاوكارانییان، بێ وه‌ستان درێژه‌ی هه‌یه. ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ده‌ركردن له كار، به‌ربه‌ست نانه‌وه‌ی پیشه‌یی و هیتر، موعه‌لیمانی چاوترسێن نه‌كردووه و به‌ری به په‌یگیر كردنی خواسته‌كانیان نه‌گرتووه.
پێرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم له هه‌موو موعه‌لیمانی خه‌باتكار و زه‌حمه‌تكێش و دڵسۆز ده‌كه‌ین و دڵنیاین كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمانی ئێران، له ڕێزێكی یه‌كگرتوودا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو زه‌حمه‌تكێشان و بێبه‌شان و ستهملێكراوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، سه‌ره‌نجام بارگه و بنه‌ی ڕژیمی كۆنه‌په‌رست و دژه‌مرۆیی كۆماری ئیسلامی تێكهوهدهپێچن.