له ساڵی ٢٠٠٣ی زایینییه‌وه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی ٦ی فێوریه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندانی، ڕۆژی جیهانیی ڕێگری له كه‌م ئه‌ندام كردنی ژنان، ناودێر كردووه. گرووپی چالاكانی بواری مافی ژن، به‌كار هێنانی ووشه‌ی “خه‌ته‌نه” بۆ ئه‌م كردههوهیه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و بۆ نیشان دانی پانتایی ڕاسته‌قینه‌ی توندوتیژییه‌ك كه به‌سه‌ر ژناندا ده‌سه‌پێ، ناوی “نوقسان كردنی ئه‌ندامی جنسیی ژنان“ی له‌سه‌ر داده‌نێن. نوقسان كردن یان كه‌م ئه‌ندام كردنی كچان له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، یه‌كێك له دڵته‌زێنترین شێوازه‌كانی منداڵئازارییه كه له‌سه‌ر هه‌موو ساڵه‌كانی دواتری ژیانی، كاریگه‌ری داده‌نێ. به پێی ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن ڕێكخراوی “یونیسێف“ه‌وه، پتر له ٢٠٠ ملیۆن ژن، له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهاندا، ئه‌م كرده‌وه‌یان به‌سه‌ر هاتووه و ساڵانه ٣ ملیۆن كچی دیكه، به‌ره‌وڕووی ئه‌م مه‌ترسییه ده‌بنه‌وه و تا ساڵی ٢٠٣٠ی زایینی، ٦٨ میلیۆن كه‌سی دیكه، مه‌ترسیی به‌سه‌رهاتنی ئه‌م كرده‌وه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات. ئه‌گه‌رچی بۆنیادی جه‌معییه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، خوازیاری به‌ڵێنداریی جیدیی ده‌وڵه‌ته‌كان بووه له بوار سه‌رمایه‌گوزاری و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه بۆ ڕاگرتن و پێشگری له نوقسان كردنی ئه‌ندامی جیسیی ژنان، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا به‌م پێشنیارانه و داڕشتنی یاسای په‌یوه‌ندیدار، بایه‌خێك نادات، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت میدیاكانی سه‌ربه ڕژیم، به بێده‌نگی، له په‌نایه‌وه ڕه‌ت ده‌بن. هه‌روه‌ها، ڕاپۆرته‌كان له گۆشه و كه‌ناری ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی ڕژیم، له چالاكیی وشیاریده‌رانه و فێركاریی گرووپی خۆبه‌خش و مرۆڤدۆست له‌م بواره‌دا ڕێگری ده‌كه‌ن و له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئامانجی ئینسان دۆستانه‌ی ئه‌وان، بیانوو دێننه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی نیشانی ده‌دات كه له ٦ ئۆستانی ئێران، واته كوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كرماشان، ئیلام، لۆرستان و هۆرمۆزگان، نوقسان كردنی ئه‌ندامی جنسیی ژنان، هه‌روا ئه‌نجام ده‌درێ. بۆ نموونه، ٨٣ سه‌دی ژنان له قێشم و ٧٠ له‌سه‌دی ژنان له میناب، نوقسانی جنسی كراون. نزیك به ٥٦ له‌سه‌دی ئه‌و ژنانه‌ی كه سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندرووستییه‌كانی شارستانی ڕوانسه‌ری كوردستانیان كردووه، ئه‌م كرده‌وه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. به پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه، به‌شێوه‌ی گشتی، به‌رئاورد كراوه كه نزیك به ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ته‌نه‌ی ژنان له‌م ٦ ئۆستانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌رچی سوننه‌تی خه‌ته‌نه‌ی ژنان له ئێران، ئه‌ساسه‌ن له‌ناو خه‌ڵكی سوننی مه‌زهه‌بدا باوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه نیشانی ده‌دات كه هێندێك له ژنانی شیعه كه له نزیك ناوچه سوننی نشینه‌كان ده‌ژین، ده‌ست ده‌ده‌نه خه‌ته‌نه كردنی كچان و ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه له ڕابردووش‌دا ژنانی كوردی به‌شێك له كرماشان و ئیلام، كچه‌كانیان خه‌ته‌نه ده‌كرد. له هێندێك له بنه‌ماڵه موتهعهسیبه مه‌زهه‌بییه‌كان، “خه‌ته‌نه كردنی كچان” وه‌ك فه‌ڕزێكی دینی چاو لێده‌كه‌ن، و هه‌ر بۆیه كچان له ته‌مه‌نی ٤ تا ٦ ساڵی، به‌ده‌ستی ژنانی ناشاره‌زا به ئامرازی ناته‌ندرووست ده‌سپێرن تا ئه‌ندامی هه‌ستیاری جنسیی ئه‌وان قه‌تع بكه‌ن و به گومانی خۆیان، كچه‌كه‌یان له داهاتوودا له “بهڵارێداچوونی جنسی و چێژ” دوور بخه‌نه‌وه و به هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌فادار بمێنێته‌وه. له ڕوانگه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه، خه‌ته‌نه‌ی ژنان ته‌وه‌رێكه كه به ئایینی سوننیه‌وه په‌یوه‌ندیی هه‌یه و هه‌ربۆیه هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی شیعه‌ی ئێران، كرده‌وه‌یه‌كی له پێناو هه‌ڵچنینی ئه‌م سوننه‌ته‌دا ئه‌نجام نه‌داوه.
خه‌ته‌نه كردنی ژنان، دواهاتی دڵته‌زێنی درێژماوه و پایدار، له‌سه‌ر ژنان داده‌نێ. توانای جنسی دێنێته خوارێ و ژان و گوشاری عه‌سه‌بی، كێشه‌ی ده‌روونی، سترێس و تێكچوونی چالاكیی ئه‌ندامی جنسی و ئیدراری و هه‌ره‌وه‌ها زیان گه‌یشتن به باقیی ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. ڕوو به‌و بنه‌ماڵانه كه وه‌ها سته‌مێك ده‌رحه‌ق منداڵه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێویسته بوترێ كه له ڕوانگه‌ی بایه‌خدان به ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی منداڵانه‌وه، عه‌قڵ و زانست حوكم ده‌كات كه له سوننه‌ت و نه‌ریتی زیانباری سه‌رچاوه‌گرتوو له ئایین و دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، دووری بكرێت. پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له مافی منداڵ و مافیی ئینسان و دووری كردن له پێشێل كردنی مافی ژن و به پشت به‌ستن به مه‌ده‌نییه‌ت و شعوور، بیۆلۆژیكی كامڵی ژنان، به چاوی حه‌قیقه‌ته‌وه چاوی لێبكرێت و له‌ژێر كاریگه‌ریی بیر و سوننه‌تی خورافییدا، مرۆڤه‌كانی داهاتوو له بوار ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه ئازار نه‌درێن و كه‌م ئه‌ندام نه‌كرێن.
سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی ئه‌م سوننه‌ته نامرۆڤانه‌یه له هێندێك له ناوچه‌كانی ئێران، به‌خۆشییه‌وه، ئه‌مڕۆ، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئێران، به‌هۆی كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و ناسینی قووڵتری فه‌رمان و حوكمه دینییه‌كان، ته‌سلیمی ئیدێئۆلۆژیی حكوومه‌ت نه‌بوون و له زۆرێك له به‌ند و به‌سته ئایینیه‌كان تێپه‌ڕیون و له‌وانه، كچانی خۆیان ئازار ناده‌ن. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری و ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ دونیای مۆدێرن، گۆڕانكارییه‌كی به‌رینی له ڕوانگه‌ی خه‌ڵك به‌نیسبه‌ت خه‌ته‌نه‌ی ژنان خوڵقاندووه و هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌وانی یه‌كجار گۆڕیوه، به‌ڵام هه‌ر له‌م ئاستهشیدا، باوبوونی ئه‌م سوننه‌ته، ئازارده‌ر و دڵته‌زێنه. پێویسته ئه‌م سوننه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌یه به‌یه‌كجاری به مێژوو بسپێردرێ و ژیانی مرۆڤ له سوننه‌ت و نه‌ریتی دواكه‌وتووانه و خورافی، كه له حه‌ره‌كه‌تی پێشڕه‌وانه به‌ره‌و دونیایه‌كی باشتر و پێشكه‌وتووتر، ڕێگری ده‌كات، دابڕێ.