ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٥ی ئۆكتۆبر، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیمه. ئه‌مڕۆژه له ساڵی ١٩٩٤ی زایینی‌دا له لایه‌ن ڕێكخراوی زانستی، كلتووری و په‌روه‌رده‌یی سه‌ربه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان(یونسكۆ) و ڕێكخراوی جیهانیی كار(ئای ئێڵ ئۆ)، وه‌ك ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم ناودێر كرا. ئامانجی دیاری كردنی وه‌ها ڕۆژێك “پێ‌زانین و بایه‌خ دان به موعه‌لیمان و تاوتوێ كردنی كێشه‌كانیان، له سه‌رتاسه‌ری جیهان” ڕاگه‌یه‌ندرا.
له ئێران ڕۆژی ١٢ی مانگی گوڵان، ڕۆژی موعه‌لیم، ناودێر كراوه. له ڕوانگه‌ی موعه‌لیمانی خه‌باتكاره‌وه، ئه‌و ڕۆژه به بۆنه‌ی گیان به‌خت كردنی ئه‌بۆلحه‌سه‌ن خانعه‌لی دیاری كراوه. واته موعه‌لیمێكی ٢٩ ساڵه‌ی ده‌رسی فه‌لسه‌فه و زمانی عه‌ره‌بی كه له ڕۆژی ١٢ی مانگی گوڵانی ١٣٤٠ی هه‌تاویدا، له لایه‌ن سه‌رۆكی كهڵانتهریی بههارستانهوه ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی به‌خت كرد. له‌و ڕۆژه‌دا هه‌زاران موعه‌لیم له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی حقووقه‌كانیان له به‌رامبه‌ر “مه‌جلیسی شۆرای میللی“، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه. به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ڕژیمه‌وه، بۆنه‌ی ڕۆژی ئێرانیی موعه‌لیم، بۆ تیرۆری مۆرته‌زا موته‌هه‌ری، ئاخوندی ئیدێئۆلۆگی ڕژیمی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ڕۆژی ١١ی گوڵانی ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی به ده‌ستی گرووپی فرقان له تاران تیرۆر كرا و هه‌واڵی مه‌رگی پاش یه‌ك ڕۆژ ڕاگه‌یه‌ندرا.
به پێی ئاماره‌كانی “یونسكۆ” یه‌ك سێهه‌می موعه‌لیمان له ئاست جیهاندا له ژێر هێڵێ هه‌ژاریدا، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه سه‌رمایه‌داران، زانست، وه‌ك كاڵا ده‌فرۆشن و له زه‌حمه‌تی موعه‌لیمانه‌وه، سوودی كهڵان ده‌خه‌نه گیرفانیانه‌وه. ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم بۆ كرێكارانی وشیار، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بێ مافیانهیه كه به‌سه‌ر گشت زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه، ڕێز گرتن له خه‌باتی ئه‌وانه دژبه‌م بێ مافیانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌وان و زه‌رووره‌تی دیفاع له خواسته‌كانیانه.
له‌و جێگه‌وه كه یه‌كه‌مین چه‌خماخه‌كانی بیر كردنه‌وه، له مهدرسهكانهوه لێده‌درێ و ده‌پشكوێ، جیهان، ئه‌مڕۆ، پتر له هه‌موو كاتێك، پێویستی به موعهلمانی شاره‌زا، ئاسووده خه‌یاڵ، بێ دڵه‌ڕاوكێ و ئینسان میحوه‌ر هه‌یه. به‌ڵام ئایا له ئێران، حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی موعه‌لیم، ئه‌وجۆره‌ی كه شیاوه، ده‌پارێزرێ؟ ئایا موعه‌لیمان، كه له توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگان، وه‌ها بایه‌خێكیان پێده‌درێ كه نیگه‌رانی پێداویستیه ماددیه‌كانیان نه‌بن و به بێ خه‌م، خه‌ریكی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانست و تێگه‌یشتنی خۆیان بن؟ حه‌قیقه‌تی ژیانی ڕۆژانه‌ی موعه‌لیمان، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه زۆربه‌یان، پتر له‌وه‌یكه بیر له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی زانست و شاره‌زایی خۆیان بكه‌نه‌وه، به‌ناچار، بیر له دیتنه‌وه‌ی كاری دووهه‌م و سێهه‌م ده‌كه‌نه‌وه. پتر له سێ چواره‌می موعه‌لیمانی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دان و باقیهكهشیان به پیشه‌ی دووهه‌م و سێهه‌م و داهاتی هاوسه‌ره‌كانیان، خۆیان له ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌رباز كردووه. له په‌نا ئه‌و ده‌سته‌یه له موعه‌لیمانی زه‌حمه‌تكێش، كۆمه‌ڵێك سیخۆڕ و بارهاتووی حه‌وزه‌ی دژه عیلمیه، حزووریان هه‌یه كه به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی دژه كلتووری و سووكایهتیهكانی ڕژیمن له ناوه‌نده‌كانی فێركردندا. باروودۆخی بژێوی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو یه‌كجار دڵته‌زێنتره. موعهلمانی خانه‌نشینكراو، كه ته‌مه‌نی لاوی و نێوانساڵیی خۆیان، خستووه‌ته خزمه‌ت بابه‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانی ئه‌م وڵاته و له‌م ڕێگایه‌دا ههمووجۆر دژوارییهكییان ته‌حه‌مول كردووه، له كاتی به‌ساڵاچوویی و پیریدا، له جیات به‌هره‌مه‌ند بوون له ئاسایش و ئاسووده‌یی، له‌وپه‌ڕی ده‌ستكورتی و هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ڵام كێشه‌ی ژیانی ئه‌م به‌شه هه‌ژاره‌ی كۆمه‌ڵگا، ته‌نیا ئه‌وه نییه كه له ژیانێكی شیاو، به‌هره‌مه‌ند نین، به‌ڵكوو ئه‌وان ناچار ده‌كرێن كه په‌ره‌پێده‌ری په‌ره‌وه‌رده و بارهێنانێك بن كه به‌ته‌واو مانا، ئاوێته‌ی خورافه و كۆنه‌په‌رستییه. یه‌كێك له ئازاره گه‌وره‌كانی موعه‌لیمانی شه‌ریف و خه‌باتكار، ڕه‌خنه‌كردنی ئایین له بابه‌تی په‌ره‌وه‌رده و بارهێنان دایه. موعه‌لیمانی ئێران مه‌حكوومن به‌وه‌یكه له نزیكه‌وه شایه‌دی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕژیم له ناوه‌نده‌كانی فێركردن، له‌وانه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، ناردنی خوێندكاران بۆ بینینی به‌ره‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق، له‌ژێرناوی كاروانی ڕاهیانی نوور و هێتر بن. وه‌ها باروودۆخێكه كه جه‌سته‌ی موعه‌لیمان ماندوو و شه‌كه‌ت و ده‌روونیشیان په‌رێشان و پڕ له ئازار ده‌كات.
موعه‌لیمانی زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌شی ئێران، ئه‌و مرۆڤه شهریفانهن كه خواستی عادڵانه‌یان هه‌یه و شیاوی به‌ربڵاوترین و په‌یگیرترین پشتیوانین. كۆماری ئیسلامی له‌جیات پێڕاگه‌یشتن به خواسته ڕه‌واكانیان، به زیندانی كردن و ده‌ركردنیان، وڵامییان ده‌داته‌وه. هه‌ر ئێستا، ده‌یان موعه‌لیمی خه‌باتكار له‌وانه ٤ ڕێبه‌ری ناوه‌ندی سه‌رتاسه‌ریی موعه‌لیمان، له زیندانه‌كانی ڕژیمدا به‌ند كراون.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و سهركوتگهریهك، خه‌باتی موعه‌لمیان بۆ گه‌یشتن به خواستی ڕه‌وا و عادڵانه‌یان و بۆ ئازادیی هاوكارانییان، بێ وه‌ستان درێژه‌ی بووه. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له‌سه‌ر میحوه‌ری خواسته‌كانی وه‌ك ئازادیی موعه‌لیمانی به‌ندكراو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خسووسی سازیی ئامووزش و په‌روه‌رش، ڕه‌سمی بوونی موعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی، پێش سه‌ره‌تایی و شیركه‌تی كه به واسته‌ی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان بۆ ئامووزش و په‌روه‌رش كار ده‌كه‌ن، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، ئازادیی ڕێكخراو و چالاكیی پیشه‌یی، له ئاستێكی جه‌ماوه‌ری و به‌ریندا درێژه‌ی بووه. ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ده‌ركردن، به‌ربه‌ست نانه‌وه‌ی پیشه‌یی و هیتر، موعه‌لیمانی چاوترسێن نه‌كردووه و به‌ری به په‌یگیر كردنی خواسته‌كانیان نه‌گرتووه.
پێرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم له هه‌موو موعه‌لیمانی خه‌باتكار و زه‌حمه‌تكێش و دڵسۆز ده‌كه‌ین و دڵنیاین كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمانی ئێران، له ڕێزێكی یه‌كگرتوودا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو زه‌حمه‌تكێشان و بێبه‌شان و ستهملێكراوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، سه‌ره‌نجام بارگه و بنه‌ی ڕژیمی كۆنه‌په‌رست و دژه مرۆیی كۆماری ئیسلامی تێكهوهدهپێچن.