کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ئیمه‌نیی شوێنی كار

روز ایمنی محیط کار 600x330 1

روز ایمنی محیط کار 600x330 1

ئهمڕۆ سێشهممه٢٨ی ئاوریل، بهرابهر لهگهڵ ٩ی مانگی گوڵان، ڕۆژی جیهانییدابین كردنی ئیمهنی شوێنی كاره‌. ئهم ڕۆژهلهساڵی ١٩٨٤ی زایینی لهلایهنیهكیهتیی كانادایی كرێكارانی بهشی گشتیو لهژێر ناویڕۆژی یاد كردنهوهلهكرێكاراندیاری كرا و دواتر لهلایهن یهكیهتی و كۆنفێدراسیۆن و فێدراسیۆنهكرێكاریهكانهوهلهزۆربهی وڵاتهكان بهڕهسمی ناسرا. ئامانجی ڕێكخراوهكرێكاریهكان لهناساندنی ئهم ڕۆژه، یادكردنهوهلهقوربانیانی نهبوونی ئیمهنی شوێنی كار، قوربانیانی نهخۆشیهكانی سهرچاوهگرتوو لهكار، وهرگرتنی خهسارهت بۆ بنهماڵهی قوربانیان و كهم ئهندامان و باشتر كردنی ستانداردی ئیمهنی شوێنی كار بوو. ئهم ئامانجهبهدرووشمیگیان بهختكردووان وهبیر خۆت بێنهوهو بهخاتری زیندووهكان خهبات بكه‌”، كهوتهدهستووری كاری ڕێكخراوهكرێكاریهكانهوه‌. “ڕێكخراوی جیهانیی كارلهساڵی ٢٠٠١ دا ئهم ڕۆژهی ههر بهو نێوهو بهو ئامانجانهوهبهڕهسمی ناسی و لهساڵی ٢٠٠٢داڕۆژی جیهانیی دابین كردنی ئیمهنیی شوێنی كاری لهڕۆژژمێری ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان دا گونجاند.

كۆماری ئیسلامی بهكهڵك وهرگرتن لههاوكات بوونی ئهم ڕۆژه جیهانیه، وێڕای نومایشی ئهو گاڵتهجاڕیهی كهلهژێر ناوی حهفتهی كار و كرێكار بهڕێوهی دهبات، یهكێك لهم ڕۆژانهشیوهك ڕۆژیماتهمین بۆ قوربانیانی شوێنی كاردیاری كردووه‌. ههڵبهت ئهمساڵ بههۆی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆنا ئهم ڕێوڕهسمهش قهرارهلهڕێگهی ئینتێرنێتهوهبهڕێوهچێت. ئامانجی ڕژیم، لهڕاستی دا، لهههمووی ئهم ههوڵانهی هیچ شتێك نییهبێجگهلهبێ ناوهرۆك كردنی ئهم ڕۆژه جیهانیه‌‌ و بهكار گرتنی ئهم دهرفهتهلهخزمهت داپۆشینی ئهو جهنایهتانهی وا لهشوێنهكانی كار لهجهرهیان دان. داستانی تاڵی ئهم جهنایهتانهلهشوێنهكانی كار لهئێران، ڕهنگدانهوهیهكی واقعیی نییه‌. خاوهنكارهكان، نهتهنیا ڕووداوهكان ڕاناگهیهنن بهڵكوو داشیاندهپۆشن. ئیدارهی كاری ڕژیمیش، تهنیا مهرگ و برینداربوونی كرێكارانی بیمهكراو بڵاو دهكاتهوهكهئهویش ڕێگایهكی نییهبۆ شاردنهوهكهی. بهلهبهرچاوگرتنی ههمووی ئهم ڕاستیانه، ئامارهواقعییهكانلهم بوارهدا، زۆر زیاترن لهوهیكهلهمیدیاكانهوهباسی لێدهكرێ. ههڵبهت ههر لهو ئاستهشدا كهبهشێوهی ڕهسمی ڕادهگهیهندرێ، پانتایی ئهم كارهساتهیهكجار دڵتهزێنه‌. لهچهند مانگی ڕابردوودا، سهرهڕای بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆنا، كرێكاران ناچار بوون كهبهبێ وهستان، بڕۆنهوهسهر كارهكانیان، ئهویش لهحاڵێكدا كهلهكهمترین پێداویستیهكانی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم ویرووسهبێبهرین. لهڕاستیدا ئهوان لهسهر دوو ڕێیانیمردن بهم ویرووسهو لهههژاری و برسیهتی دا مردن، ڕێگای یهكهمیان ههڵبژاردووه‌. بهڵام پانتایی ئهم كارهساتهتهنیا بهباروودۆخی ئێستا و بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆناوهگرێ نهدراوه‌. بهپێی ڕاپۆرتیسازمانی پزیشكی قانوونی، له٦ مانگی ئهوهڵی ساڵی ڕابردوودا، ٨٩٨ كرێكار بههۆی ڕووداوهكانی شوێنی كار گیانیان لهدهست داوه‌. ههر لهم ڕاپۆرتهدا هاتووهكهڕێژهی مهرگی كرێكاران له٩ مانگی ئهوهڵی ساڵی ٩٨دا لهبهرئاورد لهگهڵ ههر ئهو ماوهیهلهساڵی ٩٧دا، ١٠ لهسهد بهرز بووهتهوه‌. ههمووی ئهم ئامارانهسهرهڕای ئهو دهستكاریانهی كهلهسهریان ئهنجام دهدرێ، تهنیا ئاماری كرێكارانی بیمهكراون. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهزۆربهی كرێكارانی ئێران لهههموو جۆر مافی بیمهكرانێك سهبارهت بهڕووداوهكانی شوێنی كار، بێبهرین. لهم ئامارانهدا نیشانهیهك لهو كرێكارانهنابیندرێ كهگرفتاری نهخۆشییه‌‌كانی شوێنینائهمن و ناسالمی كارن. ههروهها هیچ نیشانهیهك لهو كرێكارانهی تێدا نابیندرێ كهبههۆی ئهم هۆكارهوهتووشی مهرگی نابهوهخت دێن. عهلی موزهفهری، بهڕێوهبهری گشیتیی لێپرسینهوهی كاری وهزارهتی تهعاون، كارو رهفاهی ئیجتماعی، دانی بهوهدانا كه٩٨ لهسهدی ڕووداوهكانی شوێنی كار كهمهرگی كهسهكانی لێدهكهوێتهوه، دهكرێ پێشیان پێبگیرێ.

بهپێی ماددهی ٢٧ی یاسای كار،ههركات كرێكار لهئهنجام دانی ئهركهكانی دا كهمكاری بكات و یان ئایین نامهكانی دیسیپلینی كارگاكه، پاش ئاگاردار كردنهوهی بهنووسراو، پێشێل بكات، خاوهنكار مافی خۆیهتی كهئهو كهسهجهریمهیان دهربكات“. بهڵام لهیاسای دژهكرێكاریی ڕژیمدا باسێك لهوهنهكراوهكهئهگهر خاوهنكار لهسهر بهڵێنیهكانی خۆی نهما و ئهگهر لهدابین كردنی ئهمنیهت و پاراستنی گیانی كرێكاران خۆی دزییهوه، ئهوكات یاسا لهگهڵ ئهم كهسه، چۆن ههڵسووكهوت دهكات. ئامانجی ڕژیمی ئیسلامی لهبهڕێوهبردنی نومایشهكانی بهناو حهفتهی كرێكار و لهوانهڕێوڕهسمی ماتهمین بۆ قوربانیان شوێنی كار، لهڕاستیدا پاساو كردنی مرۆڤ كوژیهكانی خۆیهتی. هۆكاری سهرهكیی ڕووداوهكانی شوێنی كار كهخهساری گیانییان لێدهكهوێتهوه، جهنایهتێكی ئاشكرایهكهلهلایهن خاوهن كار و بههاوكاری و پشتیوانیی دهوڵهت بهرهو پێش دهچێت و ڕۆژانهدادهسهپێندرێ. خاوهنكارهكان، بهرپرسی ههموو ئهو ڕووداو و كارهساتانهن، كهلهشێوێنهكانی كاردا ڕوو دهدهن. ئهوان یان لهفێركردن و ڕاهێنانی كرێكاران خۆیان دهدزنهوهو یان كهرهستهو پێداویستی ستاندارد دابین ناكهن و یان بهماندوو كردن و سووكایهتی پێكردنهكانیان، ڕێگهنادهن كرێكارانی ژن و پیاو بهوشیاری و بهوردبینیهوهكار بكهن. كرێكارێك كهحهقدهستهكهی تهنیا بهشی یهك سێههمی لانیكهمی پێداویستیهكانی خۆی و بنهماڵهكهی دهكات، ناچارهزێدهكاری بكات و یان كاری دووههم بدۆزێتهوه‌. ڕوون و ئاشكرایهكهوهها كرێكارێكی ماندوو و هیلاك، بهردهوام لهبهردهم تووش بوون بهپێشهات و ڕووداوه دڵتهزێنهكان دایه‌.

لهڕاستیدا خاوهنكاران لهبهر قازانج پهرهستی و تهماعی خۆیان، نهدهیانههوێ ئیمهنی شوێنی كار باشتر بكهن و نهنیگهرانی لهدهستدان و قوربانی بوونی كرێكارانن. ئهوان تهنانهت نیگهرانی ئهوهش نین كهكرێكاران لهترسی گیانیان، دهست لهپیشهكانیان ههڵبگرن. چون دهزانن لهشكرێ بێكاران لهمهیدانهكانی كار و لهپشت كارخانهكان و كارگاكانیان بهڕیز بوون و ههركات مهیلیان لێ بێت دهتوانن كرێكارانێكی دیكهبهدیل بگرن و لهههمان شوێنی ناستاندارد و نائهمنی كاردا، ههموو جۆر كارێكی سهخت و تاقهت پڕووكێنیان بهسهر دا بسهپێنن.

لهوهها باروودۆخێكدا، ئهوهكرێكاران خۆیانن كهدهبێ بیر لهخۆیان بكهنهوهو به‌ پشت بهستن به‌ خهباتی ڕێكخراوی خۆیان، خاوهنكاران و دهوڵهت ناچار بكهن كه‌ ئهمنیهتی شوێنی كارهكانیان بۆ دابین بكهن. ئیمهنی شوێنی كاریش وهكوو ههموو داخوازیهكی دیكه تهنیا به‌ زهبری خهبات و هاوپشتیی چینایهتیی كرێكاران بهسهر سهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانیاندا دهسهپێت. با لهساڵوهگهڕی ڕۆژی جیهانیی ئیمهنی شوێنی كاردا، یادی كرێكارانی گیان بهختكردوو، لهڕێگهی خهباتی بهردهوام لهپێناو سهپاندنی ئیمهنی شوێنی كار بهسهر خاوهنكاران و دهوڵهت و دابین كردنی بیمهبۆ ههموو زیان دیتووانی شوێنهكانی كار، بهرز ڕابگرین.