ئه‌مڕۆ ١٠ی ئووت به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، قه‌راره حه‌مید نووری، به ناسناوی “حه‌مید عه‌باسی” به تۆمه‌تی “پێشێلكردنی مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له جۆری قورس و قه‌تڵ” له دادگایه‌ك له ستۆكهۆڵمی پێته‌ختی سۆئێد دادگایی بكرێت. ناوبراو له مانگی گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاویدا له پۆستی دادیاریی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت و هاوكاری قازی مۆقیسه(به ناسناوی ناسریان)، یارمه‌تیی گرووپی مه‌رگی ده‌دا. حه‌مید نووری به‌ندكراوانی سیاسی بۆ ئێعدام به گرووپی چوار كه‌سیی مه‌رگ، واته ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، مۆرته‌زا ئێشراقی، حسێنعه‌لی نه‌یری و مسته‌فا پوورمحه‌ممه‌دی ده‌ناساند. به‌ندكراوانی سیاسیی گیان به‌ده‌ر بردوو له كوشتاره‌كانی ساڵی ٦٧ كه شایه‌دی جهنایاتی نووری بوون، له‌مباره‌وه شایه‌دیان داوه:
“ئه‌و كه له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر، دادیار و یارمه‌تیده‌ری مۆقیسه بوو، به‌ندكراوانی سیاسیی بۆ ئێعدام هه‌ڵده‌بژارد و پێویستی ئێعدام كردنی ئه‌م به‌ندكراوانه‌ی بۆ ڕازی كردنی گرووپی مه‌رگ په‌یگیری ده‌كرد.” شایه‌تحاڵان سه‌باره‌ت به‌م جه‌نایه‌ته نووسیویانه كه نووری پاش ڕه‌وانه كردنی به‌ندكراوان به‌ره‌و داری ئێعدام “شیرینی و نانی خامهیی بڵاو ده‌كرێته‌وه”.
حه‌مید نووری پاش چوونه‌ده‌ره‌وه له ده‌زگای قه‌زایی بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی گوازراوه‌ته‌وه و له‌وێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا پوورمحه‌ممه‌دی و عه‌لی فه‌لاحیان هاوكاریی كردووه. نووری هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری به‌شداری كردنی ڕاسته‌وخۆ و چالاك له ئازار، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له جه‌ره‌یانی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی به‌ندكراوانی سیاسی له ساڵی ١٣٦٧ له زیندانه‌كانی ئێڤین و گهوههردهشته.
ناوبراو كاتێك كه بۆ وڵاتی سۆئێد سه‌فه‌ری كردبوو، پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ٩ی نوامبری ٢٠١٩ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئارلاندای ستۆكهۆڵم، به حوكمی دادسه‌رای ئه‌مشاره به شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
دادستان ده‌ستبه‌جێ حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ریی كاتیی حه‌مید نووریی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌ك مانگ دركرد تا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌نجام بدات. له مانگه‌كانی دواتردا و تا به ئه‌مڕۆ ئه‌م حوكمه‌یان تازه كرده‌وه.
به پێی ده‌قی ئیدیعانامهكه “نووری له‌گه‌ڵ باقیی مه‌ئموورانی زیندان له ئێعدامه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌شداریی كردووه و گومانی له‌سه‌ره كه به‌ئانقه‌ست ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی سیاسیی كوشتووه و گه‌لێك ژان و ئازاری به‌سه‌ر به‌ندكراواندا سه‌پاندووه كه دادستانهكان ئه‌م كرده‌وه‌یان به ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه پێناسه ده‌كه‌ن“.
خومه‌ینی له ساڵی ١٣٦٧دا فتوای كوشتنی چه‌ند هه‌زار به‌ندكراوی سیاسی كه ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌یان تێده‌په‌ڕاند و یان ته‌نانه‌ت ته‌واویان كردبوو، ده‌ركرد. خومه‌ینی نیگه‌رانی ئه‌وه بوو كه شكست له شه‌ڕی ئێران و عێراق ئاخێزی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزی لێبكه‌وێته‌وه و هاووڵاتییانی شۆڕشگێڕ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییانه ئازاد بكه‌ن. ئه‌وان به پێی ئه‌زموونی ساڵی ١٣٥٧ ده‌یانزانی كه ئه‌م به‌ندكراوانه ده‌ستبه‌جێ ده‌بنه بڕبڕه‌ی پشتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی ڕووخێنه‌ر. به پێی دوایین ئاماره‌كان ئه‌م به‌ندكراوانه ٥ هه‌زار كه‌س بوون كه له ماوه‌ی دوو مانگی گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی ٦٧دا ئێعدام كراون. جهنایهتكاران سه‌ره‌تا به‌ندكراوانی موجاهیدیان كوشت و پاشان له مانگی خه‌رماناندا، هه‌زار و ١٠٠ به‌ندكراوی چه‌پ و كۆمۆنیستیان ئێعدام كرد. ده‌وڵه‌تانی بۆرژوایی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا كه ئه‌مڕۆ به موحاكمه‌ی یه‌كێك له هۆكار و ئه‌نجامده‌رانی ئێعدامه‌كانی ٦٧ ڕه‌زایه‌تیان داوه، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریی ئه‌و كاتیان فه‌رمانی پێده‌دان كه ڕۆڵه‌ی ئازا و شۆڕشگێڕی جه‌ماوه‌ر له بێده‌نگیدا ببنه قوربانی. هه‌ربۆیه هه‌موو میدیاكانی هێڵی ڕه‌سمی و ده‌زگای حكوومه‌تی سه‌باره‌ت به‌م كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه بێده‌نگیان گرته‌به‌ر.
كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسی كه له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٦٧ كه به ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سازمانی موجاهدینی خه‌لق ده‌ستیپێكردبوو، له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی مانگی خه‌رمانان به كوشتاری به‌ندكراوانی چه‌پ و كۆمۆنیست درێژه‌ی بوو.
كۆمیسیۆنی مه‌رگی پێكهاتوو له “نه‌یری” قازیی شه‌رع، “ئێشراقی” دادستانی تاران، “مووسه‌وی ئه‌رده‌بیلی” دادستانی گشتی و ئیراهیم ڕه‌ئیسی، پاش ئه‌وه‌یكه ڕاپۆرتی مه‌ئموورییه‌تی جهنایهتكارانهی مانگی گه‌لاوێژی خۆیان له زیندانه‌كان به خومه‌ینی ڕاگه‌یاند، فتوای كوشتنی كۆمۆنیستهكانیشیان لێوه‌رگرت و له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی مانگی خه‌رماناندا، له گیانی ئه‌و مرۆڤه ئازادانه به‌ربوون كه دڵیان لێواولێوی هیوای مه‌زنی ڕزگاریی مرۆڤی چه‌وساوه و سته‌ملێكراو بوو. كه‌ره‌سته‌ی كوشتن‌یان ئاماده كرد و به‌ندكراوه ئارمانخوازهكان به وتنی “نا” به جه‌لاده‌كان، به په‌تی سێداره‌وه كران و به‌مجۆره شه‌رمه‌زاری مێژوویی له نێوچاوانی ئه‌م خوێنڕێژانه درا. هه‌زاران به‌ندكراوی خه‌باتكار، ئێعدام و مه‌رگیان قه‌بووڵ كرد به‌ڵام له به‌رامبه‌ر خوێنڕێژاندا، سه‌ریان دانه‌نه‌واند.
ئینسایكڵۆپیدیای جیهانی ئه‌م كاره‌ساته دژه مرۆییه‌ی به‌مجۆره تۆمار كردووه: پرسیار و وڵام له به‌ندكراوانی كۆمۆنیست له ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌رمانان و له به‌ندكراوانی گه‌وهه‌رده‌شته‌وه ده‌ستیپێكرد. “ئایا موسۆڵمانی؟“، “ئایا باوه‌ڕت به به‌هه‌شت و جهحهنهم هه‌یه؟“، “ئایا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بی؟“، “ئایا قورئان دهخێنێوه”، “ئایا هه‌موو ڕۆژێ نوێژ ده‌كه‌ی؟“، “پێت خۆشه له‌گه‌ڵ موسۆڵمانێك هاوبه‌ند بی یان له‌گه‌ڵ غه‌یره موسۆڵمانێك؟“، “ئایا ژێر لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه تێیدا نووسرابێ ئیمانت به خودا و پێغه‌مبه‌ر و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، ئیمزای ده‌كه‌ی؟” و له‌وانه‌ش پڕماناتر: “ئایا له بنه‌ماڵه‌یه‌كدا گه‌وره بووی كه تێیدا باوكت نوێژی ده‌كرد و به‌ڕۆژوو ده‌بوو و قۆرئانی ده‌خوێند؟“
ته‌نیا وڵامێكی “نا” به هه‌ركام له‌م پرسیارانه ده‌یتوانی ببێته هۆی ئێعدام كرانی كه‌سه‌كه. سه‌باره‌ت به پرسیاری ئاخر، وڵامی ئه‌رێنی پێی به مانای ئێعدام بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌سه‌ر “ئێرتێداد” و لادانی كه‌سه‌كه ته‌ئكیدی ده‌كرد. به پێی پێوه‌ره فێقهیهكان ته‌نیا كه‌سێك ده‌توانێ “مۆرتهد” بناسرێ كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی موسۆڵمان و له‌ژێر سێبه‌ری باوكێك كه به‌رده‌وام نوێژ و قورئانی خوێندووه و له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو بووه، گه‌وره بووبێ.
كۆماری ئیسلامی له ئێستادا له‌ژێر باری قه‌یرانی ئابووری، سیاسی، گه‌نده‌ڵیی جێكهتوو و هه‌روه‌ها بیره‌وه‌ریی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌یان هه‌زار به‌ندكراوی سیاسی و كوشتاری هه‌زاران كه‌سیی ئه‌وان، پشتی چه‌ماوه. یادی ئازیزانی گیان به‌ختكردوو له‌ئێستادا هێزی بزوێنه‌ری ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاوان و جه‌نایه‌تی ئیسلامی به‌هێزتر ده‌كات. پێویسته خه‌باتی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو و ناڕازی له‌ڕێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی ئه‌و به‌ندكراوه دلێر و كۆمۆنیسته خۆڕاگرانه به‌هێز بكه‌ین و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دادگایی كردنی حه‌مید نووری‌دا سازشێك ئه‌نجام نه‌درا و زانیارییه‌كی شاراوه ئاشكرا بوو، پێویسته هه‌ر له‌م پێناوه‌دا كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت.